چوار بەندکراوی کورد بە ناوەکانی ناسر ڕەزایی، محەممەد دانیاڵی، وەحید چاوران و محەممەدحسین حاسڵی، خەڵکی شاری”ئاودانان” لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە دۆسییەکی تردا بە ١٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندیخانە سزا دران.
سێ کەس لەم بەندکراوانە پێشتر لە بزووتنەوەی”ژینا”دا دەسبەسەرکرابوون و هەرکامیان لە دۆسییەی یەکەمیاندا سزای ١٢ ساڵ بەندکران و بە دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەکانی زاهیدان، مەشهەد و کرمان سزا درابوون.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لقی دووهەمی دادگای تاوانەکانی یەکی پارێزگای ئیلام، ناسر ڕەزایی و وەحید چاوەرانیان بە تۆمەتی “هەڵگرتنی چەکی گەرم” بە ٥ ساڵ بەندکران، محەممەد دانیاڵی بە تۆمەتی”هەڵگرتنی چەکی کۆڵت” بە ۲ ساڵ بەندکران و محەممەدحسین حاسڵی بە تۆمەتی”بەشداری لە شەڕ و پێکدادان ” بە ۱ ساڵ بەندکران و بە هۆی ” هەڵگرتنی چەکی ڕاو” بە ٦ مانگ بەندکران و بە گشتی ١٣ ساڵ و ٦ مانگ سزا دران.
ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی گوڵانی ساڵی ١٤٠٤، ناسر ڕەزایی و وەحید چاوران، دوو چالاکی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی ئاودانان و محەممەدحسێن حاسڵی، سەرابباغ سەر بە ئاودانان، بۆ بەندیخانەکانی کرمان، زاهدان و مەشهەد دوور خرانەوە.
ئەم سێ هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠۲ لە لایەن لقی یەکەمی دادگای ئینقلابی ئیلام بە تۆمەتی دژایەتی خودا “محاربە” و کۆبوونەو و هاوپەیمانی دژی ئاسایش” هەر کام بە ١٢ ساڵ بەندکران و ڕاگواستن بۆ بەندیخانەکانی کرمان، زاهیدان و مەشهەد حوکم دران.
محەممەدحسین حاسڵی، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی گەلاوێژ ١٤٠٢ دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گوازرایەوە.





