چاونیوز: بە هۆی مانگرتن بازاڕیانی کوردستان لە ٢٥ی خەرماناندا، ئەماکن و هێزە ئەمنییەتییەکان دەستیان داوەتە پلۆمپی چەندین دووکان لە شارەکانی کوردستاندا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، هێزە ئەمنییەتییەکان و ئەماکن بە هاوبەش، لە چەندین شاری کوردستان، بەتایبەت شاری سەقز، بۆ تۆڵەکردنەوە لە بازاڕیانی کوردستان چەندین دووکانیان پلۆمپ کردووە و گوشارێکی زۆریان خستووەتە سەر بازاڕیان و هاووڵاتییانی کوردستان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی ڕاگەیاند، کە بەشێک لە بازاڕیانی کوردستان ڕایانگەیاندووە، کە ئەگەر هێزە ئەمنییەتییەکان و ئەماکن لەسەر گوشارە ئەمنییەتییەکانیان بەردەوام بن، داخوازییەکانیان دەبەنە سەر شەقام.





