چاونیوز: پارێزەرێکی خۆپیشاندەرانی ڕاپەڕینی ژینا، حوکمی زیندانەکەی چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
گوڵاڵە وەتەندۆست، خەڵکی مەریوان، پارێزەر و چالاکی بواری مافی مرۆڤ، بە هۆی ئەوەی کە دۆسیەی چەند کەسێک لە خۆپیشاندەرانی ڕاپەڕینی ژینای هەڵگرتبوو، لەلایەن دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی “بانگەشە بەدژی کۆماری ئیسلامی” و “ڕێکخستنی گرووپ” بە ٦ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٠ ڕۆژ مەحکووم کرابوو.
ناوبراو کە لە ڕۆژی ١٢ی بانەمەڕ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی زیندانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کرا. ئەم حوکمە کە تانەی لە سەر درابوو، لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە پەسند کرا و جێبەجێکردنی یەکلا کرایەوە.





