فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
٢٥ی نوامبەر، هاوارێکی جیهانی و پابەندبوونێکی گشتی بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2025-11-25
  • کات: 20:43

٢٥ی نوامبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕۆژێکی جیهانییە کە هەموو ساڵێک بە ئامانجی ڕاکێشانی سەرنجی ڕای گشتی و دەوڵەتان بۆ سەر پرسی توندوتیژیی ڕەگەزی بەڕێوە دەچێت.
ئەم ڕۆژە لە سەرتاسەری جیهاندا وەک هێمای هاوپێوەندی، خۆڕاگری و هۆشیاری لە بەرامبەر توندوتیژی دژی ژناندا دەناسرێت.
توندوتیژی دژی ژنان بە شێوەی جۆراوجۆر وەک توندوتیژیی جەستەیی، سێکسی، دەروونی، ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕوو دەدات و ئەم ڕۆژە ئەوەمان بیر دەخاتەوە کە هیچ شێوەیەک لە توندوتیژی هیچ پاساوێکی نییە.
ئەم ڕێکەوتە لەبەر کوشتنی دڕندانەی سێ خوشکی میرابێل، چالاکوانانی سیاسیی کۆماری دۆمینیکەن، هەڵبژێردراوە کە لە دژبەرانی دیکتاتۆری بەناوبانگ “تروخیۆ” بوون و لە چالاکی و خەباتی نهێنی دژی ڕێژێمەکەیدا بەشدارییان دەکرد.
سێ خوشک لە چوار خوشکەکە “پاتریا، مینێرڤا و ماریا ترێسا” لە ٢٥ی نوامبەری ١٩٦٠دا کوژران.
کوشتنی خوشکانی میرابێل ئەوانی کرد بە “هێمای خەباتی گەل و فێمینیستی”.
لە ساڵی ١٩٩٩دا کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانیان، ڕۆژی ٢٥ی نوامبەری وەک ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ناساند.

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لە ئێراندا، توندوتیژی دژی ژنان لەگەڵ دابونەریتی دواکەوتووانە و یاسا جیاکارییەکاندا(تبعیض‌آمیز) تێکەڵ بووە. توندوتیژیی حکومەتی و سیستماتیک دژی ئەو ژنانەی داوای مافە سەرەتاییەکانی خۆیان دەکەن، گەورەترین هاندەر و هۆکاری توندوتیژییە لەسەر ئاستی کۆمەڵگە.
بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” کە لە دوای کوشتنی “ژینا ئەمینی” بڵێسەی سەند، نەک هەر دەرخەری خۆڕاگریی مێژوویی بوو لە بەرامبەر ئەم ستەمە چەندقاتەدا، بەڵکوو سەلماندی کە خەبات بۆ مافەکانی ژنان، خەباتە بۆ ئازادیی تەواوی کۆمەڵگە و ژنان چیتر قوربانییانی دەستەوەستان نین، بەڵکوو پێشەنگی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتین بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و یەکسانی.
بۆیە ٢٥ی نوامبەر دەبێ لەوە زیاتر بێ کە تەنها ڕۆژێکی هێمایی و مێژوویی لە ڕۆژژمێردا بێت بۆ دەربڕینی نیگەرانی و دەبێ ببێتە ڕۆژی ڕاگەیاندنی پابەندبوونێکی جددی و کردەیی.
یەکەم، ئەم پابەندبوونە له ئەستۆی دەوڵەتانە کە ئەرکیان ئەوەیه بەم یاسایانەدا بچنەوە و دایبڕێژنەوە کە ژنان لە بەرامبەر هەر جۆرە توندوتیژییەکدا دەپارێزن، گەیشتن بە دادپەروەری بۆ قوربانییە ڕزگاربووەکان مسۆگەر بکەن و تاوانباران بەبێ لێخۆشبوون و چاوپۆشی سزا بدەن. هەڵوەشاندنەوەی تەواوی یاسا جیاکارییە ڕەگەزییەکان، یەکەمین و پێویستترین هەنگاوە لەم ڕێگەیەدا.
دووەم، ئەم بەرپرسیارێتییە دەکەوێتە ئەستۆی کۆمەڵگە کە دەبێ لە ڕێگەی پەروەردە و ڕۆشنبیرییەوە هەر لە تەمەنی منداڵییەوە، ڕووبەڕووی کلیشە ژەهراوییە جێندەرییەکان ببێتەوە و ڕێزی بەرامبەر بکاتە جێگرەوەی کولتووری زاڵبوون.
پیاوان و کوڕانیش دەبێت وەک هاوبەشی چالاک لەم خەباتەدا، دژی توندوتیژی هەڵوێست وەربگرن و لە پێناو گۆڕینی نۆرمە پیاوسالارییەکاندا هەوڵ بدەن.

بابەتی پێوەندیدار

کوشتنی هاووڵاتییەکی کورد لە کاتی شەڕ و تێکەڵچوون لەگەڵ هێزە نیزامییەکاندا

2026-09-09
کرێکارانی کورد قوربانیانی کەمتەرخەمیی خاوەنکارەکان و بەرپرسانی پێوەندیدار

پەرەسەندنی کوشتنە حکوومەتییەکان لە کوردستان

دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی هونەرمەندانی کورد

بەڵگە و دۆکیومێنت

کرێکارانی کورد قوربانیانی کەمتەرخەمیی خاوەنکارەکان و بەرپرسانی پێوەندیدار

by IKHRC
2026-09-09
بانکی زیندانیانی سیاسی

پەرەسەندنی کوشتنە حکوومەتییەکان لە کوردستان

by IKHRC
2026-09-09
بانکی زیندانیانی سیاسی

دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی هونەرمەندانی کورد

by IKHRC
2026-09-09
٢٥ی نوامبەر، هاوارێکی جیهانی و پابەندبوونێکی گشتی بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا

٢٥ی نوامبەر، هاوارێکی جیهانی و پابەندبوونێکی گشتی بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2025-11-25
  • 20:43

٢٥ی نوامبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، ڕۆژێکی جیهانییە کە هەموو ساڵێک بە ئامانجی ڕاکێشانی سەرنجی ڕای گشتی و دەوڵەتان بۆ سەر پرسی توندوتیژیی ڕەگەزی بەڕێوە دەچێت.
ئەم ڕۆژە لە سەرتاسەری جیهاندا وەک هێمای هاوپێوەندی، خۆڕاگری و هۆشیاری لە بەرامبەر توندوتیژی دژی ژناندا دەناسرێت.
توندوتیژی دژی ژنان بە شێوەی جۆراوجۆر وەک توندوتیژیی جەستەیی، سێکسی، دەروونی، ئابووری و کۆمەڵایەتی ڕوو دەدات و ئەم ڕۆژە ئەوەمان بیر دەخاتەوە کە هیچ شێوەیەک لە توندوتیژی هیچ پاساوێکی نییە.
ئەم ڕێکەوتە لەبەر کوشتنی دڕندانەی سێ خوشکی میرابێل، چالاکوانانی سیاسیی کۆماری دۆمینیکەن، هەڵبژێردراوە کە لە دژبەرانی دیکتاتۆری بەناوبانگ “تروخیۆ” بوون و لە چالاکی و خەباتی نهێنی دژی ڕێژێمەکەیدا بەشدارییان دەکرد.
سێ خوشک لە چوار خوشکەکە “پاتریا، مینێرڤا و ماریا ترێسا” لە ٢٥ی نوامبەری ١٩٦٠دا کوژران.
کوشتنی خوشکانی میرابێل ئەوانی کرد بە “هێمای خەباتی گەل و فێمینیستی”.
لە ساڵی ١٩٩٩دا کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانیان، ڕۆژی ٢٥ی نوامبەری وەک ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ناساند.

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی لە ئێراندا، توندوتیژی دژی ژنان لەگەڵ دابونەریتی دواکەوتووانە و یاسا جیاکارییەکاندا(تبعیض‌آمیز) تێکەڵ بووە. توندوتیژیی حکومەتی و سیستماتیک دژی ئەو ژنانەی داوای مافە سەرەتاییەکانی خۆیان دەکەن، گەورەترین هاندەر و هۆکاری توندوتیژییە لەسەر ئاستی کۆمەڵگە.
بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” کە لە دوای کوشتنی “ژینا ئەمینی” بڵێسەی سەند، نەک هەر دەرخەری خۆڕاگریی مێژوویی بوو لە بەرامبەر ئەم ستەمە چەندقاتەدا، بەڵکوو سەلماندی کە خەبات بۆ مافەکانی ژنان، خەباتە بۆ ئازادیی تەواوی کۆمەڵگە و ژنان چیتر قوربانییانی دەستەوەستان نین، بەڵکوو پێشەنگی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتین بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و یەکسانی.
بۆیە ٢٥ی نوامبەر دەبێ لەوە زیاتر بێ کە تەنها ڕۆژێکی هێمایی و مێژوویی لە ڕۆژژمێردا بێت بۆ دەربڕینی نیگەرانی و دەبێ ببێتە ڕۆژی ڕاگەیاندنی پابەندبوونێکی جددی و کردەیی.
یەکەم، ئەم پابەندبوونە له ئەستۆی دەوڵەتانە کە ئەرکیان ئەوەیه بەم یاسایانەدا بچنەوە و دایبڕێژنەوە کە ژنان لە بەرامبەر هەر جۆرە توندوتیژییەکدا دەپارێزن، گەیشتن بە دادپەروەری بۆ قوربانییە ڕزگاربووەکان مسۆگەر بکەن و تاوانباران بەبێ لێخۆشبوون و چاوپۆشی سزا بدەن. هەڵوەشاندنەوەی تەواوی یاسا جیاکارییە ڕەگەزییەکان، یەکەمین و پێویستترین هەنگاوە لەم ڕێگەیەدا.
دووەم، ئەم بەرپرسیارێتییە دەکەوێتە ئەستۆی کۆمەڵگە کە دەبێ لە ڕێگەی پەروەردە و ڕۆشنبیرییەوە هەر لە تەمەنی منداڵییەوە، ڕووبەڕووی کلیشە ژەهراوییە جێندەرییەکان ببێتەوە و ڕێزی بەرامبەر بکاتە جێگرەوەی کولتووری زاڵبوون.
پیاوان و کوڕانیش دەبێت وەک هاوبەشی چالاک لەم خەباتەدا، دژی توندوتیژی هەڵوێست وەربگرن و لە پێناو گۆڕینی نۆرمە پیاوسالارییەکاندا هەوڵ بدەن.

بابەتی پێوەندیدار

کوشتنی هاووڵاتییەکی کورد لە کاتی شەڕ و تێکەڵچوون لەگەڵ هێزە نیزامییەکاندا

کوشتنی هاووڵاتییەکی کورد لە کاتی شەڕ و تێکەڵچوون لەگەڵ هێزە نیزامییەکاندا

2026-09-09
کرێکارانی کورد قوربانیانی کەمتەرخەمیی خاوەنکارەکان و بەرپرسانی پێوەندیدار

کرێکارانی کورد قوربانیانی کەمتەرخەمیی خاوەنکارەکان و بەرپرسانی پێوەندیدار

2026-09-09
پەرەسەندنی کوشتنە حکوومەتییەکان لە کوردستان

پەرەسەندنی کوشتنە حکوومەتییەکان لە کوردستان

2026-09-09
دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی هونەرمەندانی کورد

دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی هونەرمەندانی کورد

2026-09-09
Next Post
بانە؛ بەردەوامیی دەسبەسەرکردن و ناوونیی چارەنووسی محەممەد ڕەشیدزادە و مستەفا قەوسی

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی