فەرشاد سووری هاووڵاتیی خەڵکی ورمێ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەرکرا.
بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە چاونیوز گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە ١٤خەزەڵوەری ١٤٠٤ ، “فەرشاد سووری” هاووڵاتیی خەڵکی ئاوایی باڵوو سەر بە شاری ورمێ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ بەندینخانەی ورمێ گوازراوەتەوە.
شایانی باسه کە هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرش دەکەنە سەر ماڵی ناوبراو و دەسبەسەر دەکەن.
شایانی باسه پاش تێپەڕبوونی حەوتوویەک لە دەسبەسەرکرانی فەرشاد سووری چارەنووسی هەر وا ناڕوونە.





