فارسی
English
کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا
مامۆستایەکی زمانی کوردی ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا
دوو مامۆستای ئایینی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران
دوو زیندانی خەڵکی ئیلام لەسێدارە دران
مامۆستا مەلا حسێن عەلیمرادی ١٦ مانگی زیندانی بەسەردا سەپا
ناوی ١٩ هاونیشتمانی بەندکرا لە بەندیخانەی شاری شنۆ لەوانە سێ ناڕازی کە حوکمی سەرەتایی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە
کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود کوژرا
مامۆستا ئاڕمان سادقی حوکمی زیندان، قامچی و ستاندنەوەی جلی مامۆستایەتیی بەسەردا سەپێندرا
چارەنووسی میرمنداڵێکی کورد دوای ٧ مانگ لە بەندیخانەی ورمێ ناڕوونە
مامۆستا مەلا سابیر خودامرادی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی و ٧٤ قامچی بەسەردا سەپا
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

هەڵاواردن و بە زیندوویی کوشتن لەسۆنگەی کوردبوونەوە

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2019-07-12
  • کات: 21:20

شۆڕش ڕەحیمی

مرۆڤی ئازاد و سەربەست، واتە مرۆڤی ئاسایی و سڤیلی کورد لە ئێران لە زۆربەی مافەکانی بێبەشە، جا لەو نێوەدا بڵێی بارودۆخی زیندانیی سیاسیی کورد چۆن بێ؟ بێگومان تاڵتر لە بەسەرهات و بارودۆخی بەندیی سیاسیی کورد لە ئێران دەست ناکەوێ. با ئاماژە بە تازەترین ڕووداو بکەین:

محەممەد نەزەری، زیندانیی سیاسیی کوردە کە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان 25 ساڵە بەند کراوە، وە لەو 25 ساڵەدا تاقە یەک ڕۆژ مەرەخەسیی نەدراوەتێ. محەممەد نەزەری 25 ساڵ پێش ئێستا دەسبەسەر و بە تاوانی “کوردایەتی” و چالاکیی سیاسی سەرەتا حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا. سزای ئەو دوای چەند جار داوای پێداچوونەوە لە دادگای تێهەڵچوونەوە و هەروەها دیوانی بەرزی وڵات، دوای 5 ساڵ بێنەوبەرە بە زیندانیی تاهەتایی گۆڕا. ئێستا محەممەد نەزەری 25 ساڵە لە زیندانە و بێبەش لە هەر مافێکی مرۆیی.

دواهەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە گەدەی ئەو زیندانییە سیاسییە تۆمۆری تێ کەوتووە و پێویستە لە نەخۆشخانەیەک لە دەرەوەی زیندان چارەسەر بکرێ، بەڵام سەرەڕای داوای ئەو و پێداگریی پارێزەرەکەی و بۆچوونی پزیشکەکانی زیندان؛ ڕێ لە بەڕێکردنی بۆ نەخۆشخانە دەگیرێ.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە بەندیخانەوە دزەیان کردوە و ئەم زانیارییانەی لە زاری محەممەدحوسێن ئاقاسی، پارێزەرەکەی بڵاو بۆتەوە، بارودۆخی جەستەیی محەممەد نەزەری زۆر خراپە و جیا لە کێشەی ڕووحی و دەروونی کۆمەڵە نەخۆشییەکیش بەرۆکی گرتووە. ناوبراو ددانەکانی هیچی نەماون و دیسکی ملی گرتووە و دەست و لاقی لەپڕ لە جووڵە دەکەو؛ بەڵام کەس ئاوڕی لێ ناداتەوە. لە ماوەی 24 ساڵی ڕابردوودا کە محەممەد نەزەری لە زیندان بووە، بەهۆی هەژاری و بێدەرەتانیش تەنیا و تەنیا خواردنەکانی نێو زیندانی خواردوە و کەس نەبووە پووڵ و پارەی بۆ تێبکا تا بتوانێ گۆشت و میوەش بخوا.

محەممەد نەزەری لە هەموو مافێکی ئینسانی بێبەش کراوە و تەنانەت دوای مردنی دایک و باوکیشی ڕێگەیان نەدا هەتا سەر قەبران بچێ و لە ڕێوڕەسمی ناشتنەکەیاندا بەشدار بێ.

بارودۆخی محەممەد نەزەری تەنیا نموونەیەکی بچووکە لە ڕەوشی زیندانیانی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا. کەم نین ئەو زیندانییانەی لە بەندیخانەکاندا لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراون، یان ئەو بەندییانەی بەهۆی کەمتەرخەمیی کاربەدەستان و پێڕانەگەیشتنی پزیشکییەوە مردوون. مانگرتن وەک تەنیا چەکی بەرگریی زیندانیان هەتا ئێستاش نەیتوانیوە هیچ لە بارودۆخی ئەوان بگۆڕێ. ئەزموونی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و کەسانی وەک محەممەد سدیق کەبوودوەند لەمبارەیەوە بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە.

ئەو گوشارە زۆر و سەختانەی دەخرێتە سەر زیندانیانی سیاسیی کورد و هەموو ئەو بێمافی و هەڵاواردنانە بۆ ئەوەیە ئیرادەی بەندیی سیاسیی کورد تێک بشکێ و لە زینداندا پاسیڤ ببێ و لۆمەی خۆی و ڕابردووی بکا و بکەوێتە خانەی پەشیمانی و دژایەتی لەگەڵ بۆچوونەکانی. ئەم گوشارانە بۆ خەساندنی زیندانیی سیاسی و دوورخستنەوەیان لە باوەڕی شۆڕشگێری و پەراوێزخستنیان لە ڕووحی بەربەرەکانییە؛ سیاسەتێک کە چل ساڵە ڕێژیم لەسەری دەڕوا و نموونە “محەممەد نەزەری”یەکان پێمان دەڵێن کە چەندە سیاسەتێکی شکست خواردوویە.

بابەتی پێوەندیدار

کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا

کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا

2023-12-05

2023-12-01
هەواڵ

by CHRIK

سێدارە

دوو زیندانی خەڵکی ئیلام لەسێدارە دران

by CHRIK
2023-12-01
  • دوو مامۆستای ئایینی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران

    دوو مامۆستای ئایینی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران

    هەواڵ
  • دوو زیندانی خەڵکی ئیلام لەسێدارە دران

    دوو زیندانی خەڵکی ئیلام لەسێدارە دران

    سێدارە, هەواڵ
  • مامۆستا مەلا حسێن عەلیمرادی ١٦ مانگی زیندانی بەسەردا سەپا

    مامۆستا مەلا حسێن عەلیمرادی ١٦ مانگی زیندانی بەسەردا سەپا

    هەواڵ
  • ناوی ١٩ هاونیشتمانی بەندکرا لە بەندیخانەی شاری شنۆ لەوانە سێ ناڕازی کە حوکمی سەرەتایی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە

    ناوی ١٩ هاونیشتمانی بەندکرا لە بەندیخانەی شاری شنۆ لەوانە سێ ناڕازی کە حوکمی سەرەتایی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە

    هەواڵ
  • کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود کوژرا

    کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری نەوسوود کوژرا

    کۆڵبەر و کاسبکار, هەواڵ
هەڵاواردن و بە زیندوویی کوشتن لەسۆنگەی کوردبوونەوە

هەڵاواردن و بە زیندوویی کوشتن لەسۆنگەی کوردبوونەوە

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2019-07-12
  • 21:20

شۆڕش ڕەحیمی

مرۆڤی ئازاد و سەربەست، واتە مرۆڤی ئاسایی و سڤیلی کورد لە ئێران لە زۆربەی مافەکانی بێبەشە، جا لەو نێوەدا بڵێی بارودۆخی زیندانیی سیاسیی کورد چۆن بێ؟ بێگومان تاڵتر لە بەسەرهات و بارودۆخی بەندیی سیاسیی کورد لە ئێران دەست ناکەوێ. با ئاماژە بە تازەترین ڕووداو بکەین:

محەممەد نەزەری، زیندانیی سیاسیی کوردە کە بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان 25 ساڵە بەند کراوە، وە لەو 25 ساڵەدا تاقە یەک ڕۆژ مەرەخەسیی نەدراوەتێ. محەممەد نەزەری 25 ساڵ پێش ئێستا دەسبەسەر و بە تاوانی “کوردایەتی” و چالاکیی سیاسی سەرەتا حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا. سزای ئەو دوای چەند جار داوای پێداچوونەوە لە دادگای تێهەڵچوونەوە و هەروەها دیوانی بەرزی وڵات، دوای 5 ساڵ بێنەوبەرە بە زیندانیی تاهەتایی گۆڕا. ئێستا محەممەد نەزەری 25 ساڵە لە زیندانە و بێبەش لە هەر مافێکی مرۆیی.

دواهەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە گەدەی ئەو زیندانییە سیاسییە تۆمۆری تێ کەوتووە و پێویستە لە نەخۆشخانەیەک لە دەرەوەی زیندان چارەسەر بکرێ، بەڵام سەرەڕای داوای ئەو و پێداگریی پارێزەرەکەی و بۆچوونی پزیشکەکانی زیندان؛ ڕێ لە بەڕێکردنی بۆ نەخۆشخانە دەگیرێ.

بەپێی ئەو هەواڵانەی لە بەندیخانەوە دزەیان کردوە و ئەم زانیارییانەی لە زاری محەممەدحوسێن ئاقاسی، پارێزەرەکەی بڵاو بۆتەوە، بارودۆخی جەستەیی محەممەد نەزەری زۆر خراپە و جیا لە کێشەی ڕووحی و دەروونی کۆمەڵە نەخۆشییەکیش بەرۆکی گرتووە. ناوبراو ددانەکانی هیچی نەماون و دیسکی ملی گرتووە و دەست و لاقی لەپڕ لە جووڵە دەکەو؛ بەڵام کەس ئاوڕی لێ ناداتەوە. لە ماوەی 24 ساڵی ڕابردوودا کە محەممەد نەزەری لە زیندان بووە، بەهۆی هەژاری و بێدەرەتانیش تەنیا و تەنیا خواردنەکانی نێو زیندانی خواردوە و کەس نەبووە پووڵ و پارەی بۆ تێبکا تا بتوانێ گۆشت و میوەش بخوا.

محەممەد نەزەری لە هەموو مافێکی ئینسانی بێبەش کراوە و تەنانەت دوای مردنی دایک و باوکیشی ڕێگەیان نەدا هەتا سەر قەبران بچێ و لە ڕێوڕەسمی ناشتنەکەیاندا بەشدار بێ.

بارودۆخی محەممەد نەزەری تەنیا نموونەیەکی بچووکە لە ڕەوشی زیندانیانی سیاسیی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا. کەم نین ئەو زیندانییانەی لە بەندیخانەکاندا لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراون، یان ئەو بەندییانەی بەهۆی کەمتەرخەمیی کاربەدەستان و پێڕانەگەیشتنی پزیشکییەوە مردوون. مانگرتن وەک تەنیا چەکی بەرگریی زیندانیان هەتا ئێستاش نەیتوانیوە هیچ لە بارودۆخی ئەوان بگۆڕێ. ئەزموونی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی و کەسانی وەک محەممەد سدیق کەبوودوەند لەمبارەیەوە بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە.

ئەو گوشارە زۆر و سەختانەی دەخرێتە سەر زیندانیانی سیاسیی کورد و هەموو ئەو بێمافی و هەڵاواردنانە بۆ ئەوەیە ئیرادەی بەندیی سیاسیی کورد تێک بشکێ و لە زینداندا پاسیڤ ببێ و لۆمەی خۆی و ڕابردووی بکا و بکەوێتە خانەی پەشیمانی و دژایەتی لەگەڵ بۆچوونەکانی. ئەم گوشارانە بۆ خەساندنی زیندانیی سیاسی و دوورخستنەوەیان لە باوەڕی شۆڕشگێری و پەراوێزخستنیان لە ڕووحی بەربەرەکانییە؛ سیاسەتێک کە چل ساڵە ڕێژیم لەسەری دەڕوا و نموونە “محەممەد نەزەری”یەکان پێمان دەڵێن کە چەندە سیاسەتێکی شکست خواردوویە.

بابەتی پێوەندیدار

کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا

کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی کوژرا

2023-12-05
مامۆستایەکی زمانی کوردی ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

مامۆستایەکی زمانی کوردی ١١ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

2023-12-05
دوو مامۆستای ئایینی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران

دوو مامۆستای ئایینی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران

2023-12-05
دوو زیندانی خەڵکی ئیلام لەسێدارە دران

دوو زیندانی خەڵکی ئیلام لەسێدارە دران

2023-12-01
Next Post
کوژران و برینداربوونی 242 کەس لە ساڵی 1397ی هەتاویدا

کوژران و برینداربوونی سێ کاسبکاری دیکەی کورد

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی