فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
هەوڵی کوشتنی ئەندامێکی پێشووی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات درا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-06-20
  • کات: 13:55

چاونیوز: بەیانی ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٩٩، سادق زەرزا، چالاکی سیاسی و ئەندامی پێشووی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری لێواردن (Leeuewarden) هەڵکەوتوو لە باکووری هۆڵەند لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر و هەوڵی کوشتنی درا.

کەناڵی ( Hart van Netherlands) هۆڵەند پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئەو چالاکە سیاسییە کوردە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ١٥ چەقۆی بەر کەوتووە و هێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەوبارەوە ڕایگەیاند، سادق زەرزا نەشتەرگەری بۆ کراوە و باری تەندروستی جێگیرە، بەڵام ئەگەری زۆرە چاوێکی لە دەست بدات.

ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاندووە کە هێرشبەرەکە بە ناوی ”ڕ . پ“ خەڵکی شنۆ بووە و ئێستا لە ژێر لێپرسینەوەی پۆلیسی هۆڵەند دایە.

سادق زەرزا چالاکی سیاسی کورد و خەڵکی شاری شنۆیە. ناوبراو خۆشکەزای د.عەبدورەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە کە ڕێکەوتی ١٣ی ژوئیەی ١٩٨٩ لە سەر میزی وتوێژ لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەتی ئێران لە شاری ڤیەن، پایتەختی ئوتریش (نەمسا) تیرۆر کرا.

وەزیری دەرەوەی هۆڵەند ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە، کۆماری ئیسلامی ئیران دەستی هەبوو لە داڕشتنی پلانی تیرۆری دوو چالاکی سیاسی ئێرانی لەو وڵاتەدا. لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، ئەحمەد نیسی، دامەزرێنەری “بزووتنەوەی ئازادی بەخشی ئەل ئەحەواز” و “محەمەد ڕەزا کولاهی سەمەدی” ئەندامی موجاهدینی خەڵک لە وڵاتی هوڵەند و بەدەستی دەست و پەیوەندییەکانی ئێران تیرۆر کراون.

بابەتی پێوەندیدار

گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی بانە، بەهۆی تەزووی کارەبا لە کاتی ڕزگارکردنی باڵندەیەک

2025-06-30
هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، گیانی لەدەست دا

2025-06-29
دوو برای کرێکار، بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە، گیانیان لەدەست دا

2025-06-26
بانگکردنی ١٥ چالاکی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا

2025-06-02
بەندکراوان

دەسبەسەرکردنی دوو هاونیشتمانیی خەڵکی بۆکان

by IKHRC
2025-07-14
بەندکراوان

دەسبەسەرکردنی هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ئیتلاعاتەوە

by IKHRC
2025-07-14
سێدارە

بەندکراوێکی خەڵکی سەقز لەبەر چاوی خەڵك لەسێدارە درا

by IKHRC
2025-07-14
هەوڵی کوشتنی ئەندامێکی پێشووی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات درا

هەوڵی کوشتنی ئەندامێکی پێشووی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات درا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-06-20
  • 13:55

چاونیوز: بەیانی ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٩٩، سادق زەرزا، چالاکی سیاسی و ئەندامی پێشووی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری لێواردن (Leeuewarden) هەڵکەوتوو لە باکووری هۆڵەند لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر و هەوڵی کوشتنی درا.

کەناڵی ( Hart van Netherlands) هۆڵەند پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئەو چالاکە سیاسییە کوردە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا ١٥ چەقۆی بەر کەوتووە و هێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەوبارەوە ڕایگەیاند، سادق زەرزا نەشتەرگەری بۆ کراوە و باری تەندروستی جێگیرە، بەڵام ئەگەری زۆرە چاوێکی لە دەست بدات.

ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیرانش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاندووە کە هێرشبەرەکە بە ناوی ”ڕ . پ“ خەڵکی شنۆ بووە و ئێستا لە ژێر لێپرسینەوەی پۆلیسی هۆڵەند دایە.

سادق زەرزا چالاکی سیاسی کورد و خەڵکی شاری شنۆیە. ناوبراو خۆشکەزای د.عەبدورەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە کە ڕێکەوتی ١٣ی ژوئیەی ١٩٨٩ لە سەر میزی وتوێژ لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەتی ئێران لە شاری ڤیەن، پایتەختی ئوتریش (نەمسا) تیرۆر کرا.

وەزیری دەرەوەی هۆڵەند ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە، کۆماری ئیسلامی ئیران دەستی هەبوو لە داڕشتنی پلانی تیرۆری دوو چالاکی سیاسی ئێرانی لەو وڵاتەدا. لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، ئەحمەد نیسی، دامەزرێنەری “بزووتنەوەی ئازادی بەخشی ئەل ئەحەواز” و “محەمەد ڕەزا کولاهی سەمەدی” ئەندامی موجاهدینی خەڵک لە وڵاتی هوڵەند و بەدەستی دەست و پەیوەندییەکانی ئێران تیرۆر کراون.

بابەتی پێوەندیدار

گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی بانە، بەهۆی تەزووی کارەبا لە کاتی ڕزگارکردنی باڵندەیەک

گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی بانە، بەهۆی تەزووی کارەبا لە کاتی ڕزگارکردنی باڵندەیەک

2025-06-30
هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، گیانی لەدەست دا

هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، گیانی لەدەست دا

2025-06-29
دوو برای کرێکار، بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە، گیانیان لەدەست دا

دوو برای کرێکار، بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە، گیانیان لەدەست دا

2025-06-26
بانگکردنی ١٥ چالاکی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا

بانگکردنی ١٥ چالاکی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا

2025-06-02
Next Post
لاوێکی نەغەدەیی گیانی سێ کەسی ڕزگار کرد و بۆخۆیشی مرد

خۆکوشتنی دووکچ لە کرماشان و ئورمیە بە هۆی بەشوودانی بەزۆرەملێ

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2025 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی