فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
هێرشی هێزە ئینتیزامییەکانی تیکاب بۆ سەر خەڵکی گوندی ئاق‌دەرە

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2017-06-16
  • کات: 15:42

هێرشی هێزە ئینتیزامییەکانی تیکاب بۆ سەر خەڵکی گوندی ئاق‌دەرە بووە هۆی برینداربوون و دەسبەسەرکرانی چەند کەسی خەڵکی ئەو ئاواییە.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی جۆزەردان هێزە ئینتیزامییەکانی شاری تیکاب هەڵیان کوتایە سەر گوندی ئاق‌دەرە و بەربوونە گیانی خەڵک. لەو پەلامارەدا دەیان کەس لە خەڵکی ئاوایی کە چەند کەسیان ژن بوون، بە توندی بریندار بوون و چەند کەسێکیش دەسبەسەر کران.

ئەو پەلامارە دوای ئەوە کرایە سەر ئەو خەڵکە کە ماوەی نیزیک بە مانگێک بوو هەندێک کەسێ خەڵکی گوندەکانی ئاغدەرەی سەروو، ئاغدەرەی خواروو و ئاغدەرەی نێوەڕاست کە لە نیزیک کانگای زێری ئاغدەرەی تیکاب هەڵکەوتوون؛ بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە بێکاریی زۆری خەڵکەکە و دامەزراندنی کۆمەڵە کەسێکی کەم لە خەڵکی ئەو ئاواییانە مانیان گرتبوو.

خەڵکانی ناڕازی و مانگرتوو دەڵێن ئەو کانگایە لە تەنیشت گوند و مەزرا و مووچەکانی ئیمەیە، بەڵام نیزیک بە تەواوی کرێکار و کارمەندەکانی غەیرە کورد و خەڵکی شارەکانی دیکەی دەرەوەی کوردستانن و بەشی ئەوان تەنیا کارکردنی چەند کەسێکی خەڵکی ئاواییە لەو کارخانەیە ئەویش بە گرێبەستی چەند مانگە.

خەڵکی ئاواییەکانی ئاغدەرە دەڵێن ناڕەزایەتیی ئێمە هیچ توندوتیژییەکی لە پشت نییە و داواکانمان ڕەوان، کەچی چەند کەسمان بانگ کراونەتە ئیتلاعاتی سپاس و هەڕەشەیان لێکراوە و پێیان گوتوین ئەگەر لە مانگرتنەکەمان بەردەوام بین تاوانی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی وڵاتمان دەدرێتە پاڵ.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موکریان هێزە ئینتیزامییەکان لەگەڵ پەلاماردنی خەڵکی ئەو ئاواییانە توندوتیژیی زۆریان کردوە و ژنان ویستوویانە پێشیان پێبگرن، بەڵام ئەوانیش کەوتوونەتە بەر لێدان و کوتانی هێزە چەکدارەکان و دوایەش چەند کەسیان لێ دەسبەسەر کراوە.

ساڵی ڕابردووش 17 کەس لە کرێکارانی کوردی کانگای زێڕی ئاغدەرە کە خەڵکی گوندەکانی ئاغدەرە بوون، بەهۆی مانگرتن و ناڕەزایەتیدەربڕین سزای زیندان، جەریمەی نەغدی و لێدانی قامچی‌یان بەسەردا سەپا کە جیا لە سزای زیندانەکە ئەوانی دیکەیان لەسەر جێبەجێ کرا.

بابەتی پێوەندیدار

گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی بانە، بەهۆی تەزووی کارەبا لە کاتی ڕزگارکردنی باڵندەیەک

2025-06-30
هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، گیانی لەدەست دا

2025-06-29
دوو برای کرێکار، بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە، گیانیان لەدەست دا

2025-06-26
بانگکردنی ١٥ چالاکی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا

2025-06-02
بەندکراوان

دەسبەسەرکردنی دوو هاونیشتمانیی خەڵکی بۆکان

by IKHRC
2025-07-14
بەندکراوان

دەسبەسەرکردنی هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ئیتلاعاتەوە

by IKHRC
2025-07-14
سێدارە

بەندکراوێکی خەڵکی سەقز لەبەر چاوی خەڵك لەسێدارە درا

by IKHRC
2025-07-14
هێرشی هێزە ئینتیزامییەکانی تیکاب بۆ سەر خەڵکی گوندی ئاق‌دەرە

هێرشی هێزە ئینتیزامییەکانی تیکاب بۆ سەر خەڵکی گوندی ئاق‌دەرە

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2017-06-16
  • 15:42

هێرشی هێزە ئینتیزامییەکانی تیکاب بۆ سەر خەڵکی گوندی ئاق‌دەرە بووە هۆی برینداربوون و دەسبەسەرکرانی چەند کەسی خەڵکی ئەو ئاواییە.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، 25ی جۆزەردان هێزە ئینتیزامییەکانی شاری تیکاب هەڵیان کوتایە سەر گوندی ئاق‌دەرە و بەربوونە گیانی خەڵک. لەو پەلامارەدا دەیان کەس لە خەڵکی ئاوایی کە چەند کەسیان ژن بوون، بە توندی بریندار بوون و چەند کەسێکیش دەسبەسەر کران.

ئەو پەلامارە دوای ئەوە کرایە سەر ئەو خەڵکە کە ماوەی نیزیک بە مانگێک بوو هەندێک کەسێ خەڵکی گوندەکانی ئاغدەرەی سەروو، ئاغدەرەی خواروو و ئاغدەرەی نێوەڕاست کە لە نیزیک کانگای زێری ئاغدەرەی تیکاب هەڵکەوتوون؛ بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە بێکاریی زۆری خەڵکەکە و دامەزراندنی کۆمەڵە کەسێکی کەم لە خەڵکی ئەو ئاواییانە مانیان گرتبوو.

خەڵکانی ناڕازی و مانگرتوو دەڵێن ئەو کانگایە لە تەنیشت گوند و مەزرا و مووچەکانی ئیمەیە، بەڵام نیزیک بە تەواوی کرێکار و کارمەندەکانی غەیرە کورد و خەڵکی شارەکانی دیکەی دەرەوەی کوردستانن و بەشی ئەوان تەنیا کارکردنی چەند کەسێکی خەڵکی ئاواییە لەو کارخانەیە ئەویش بە گرێبەستی چەند مانگە.

خەڵکی ئاواییەکانی ئاغدەرە دەڵێن ناڕەزایەتیی ئێمە هیچ توندوتیژییەکی لە پشت نییە و داواکانمان ڕەوان، کەچی چەند کەسمان بانگ کراونەتە ئیتلاعاتی سپاس و هەڕەشەیان لێکراوە و پێیان گوتوین ئەگەر لە مانگرتنەکەمان بەردەوام بین تاوانی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی وڵاتمان دەدرێتە پاڵ.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی موکریان هێزە ئینتیزامییەکان لەگەڵ پەلاماردنی خەڵکی ئەو ئاواییانە توندوتیژیی زۆریان کردوە و ژنان ویستوویانە پێشیان پێبگرن، بەڵام ئەوانیش کەوتوونەتە بەر لێدان و کوتانی هێزە چەکدارەکان و دوایەش چەند کەسیان لێ دەسبەسەر کراوە.

ساڵی ڕابردووش 17 کەس لە کرێکارانی کوردی کانگای زێڕی ئاغدەرە کە خەڵکی گوندەکانی ئاغدەرە بوون، بەهۆی مانگرتن و ناڕەزایەتیدەربڕین سزای زیندان، جەریمەی نەغدی و لێدانی قامچی‌یان بەسەردا سەپا کە جیا لە سزای زیندانەکە ئەوانی دیکەیان لەسەر جێبەجێ کرا.

بابەتی پێوەندیدار

گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی بانە، بەهۆی تەزووی کارەبا لە کاتی ڕزگارکردنی باڵندەیەک

گیانلەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی بانە، بەهۆی تەزووی کارەبا لە کاتی ڕزگارکردنی باڵندەیەک

2025-06-30
هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، گیانی لەدەست دا

هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، گیانی لەدەست دا

2025-06-29
دوو برای کرێکار، بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە، گیانیان لەدەست دا

دوو برای کرێکار، بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوەکارە، گیانیان لەدەست دا

2025-06-26
بانگکردنی ١٥ چالاکی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا

بانگکردنی ١٥ چالاکی پیشەییی مامۆستایانی کوردستان بۆ دادگا

2025-06-02
Next Post
کایە مافی هەموو منداڵێکە

کایە مافی هەموو منداڵێکە

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2025 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی