چاونیوز: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، گرتن و بێسەروشوێنکردنی هاووڵاتییانی کورد ڕووی لە زیادبوون کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی شەممە، ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، لاوێک بە ناوی “ئەحەد میهەنخا”، تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
شایانی باسە، دوای ١٦ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی ئەم لاوە کوردە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.





