چاونیوز: لە درێژەی پرۆسەی ناسنامەی هاووڵاتییانی گیانلەدەستدراوی کوردستان، ناسنامەی هاووڵاتییەکی گیانلەدەستدراوی دیکەی کورد ئاشکرا کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاووڵاتییەکی کورد، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٤، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا، لاوێکی کورد بە ناوی “سامان نەزەری” لە ناوچەی “دەڕەدرێژ”ی شاری کرماشان، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، گیانی لەدەست دا.





