بەرەبەیانی چوارشەممە، ١٨ی پووشپەڕی ١٤٠٤، کاوە خاکینەهاد، ٥٠ ساڵە، خەڵکی ئاوایی «سۆفیان» و دانیشتووی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەیەوە وتی؛ بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، ئەو هاووڵاتییەیان لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کردووە.
تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵخراوەکان و چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.





