لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی #سەرپێڵزەهاو، بە ناوی “عەسکەر نەجەفی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: هێزە ئەمنییەکان بەبێ حوکمی دادوەر ئەم هاونیشتمانییەیان لە شوێنی کارەکەی (سەڕافی) لە بازاڕچەی قەسری شیرین دەسبەسەر کردووە.
تا ئێستا و دوای تێپەڕینی لانیکەم پێنج ڕۆژ لە دەسبەسەرکردن ناوبراو، لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان بە دژی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.
“عەسکەر نەجەفی” سەر بە ئۆلی پیرۆزی یارسانە.