چاونیوز: هاووڵاتییەکی سەقزی پاش ١٦ مانگ لە دەسبەسەرکردنی دۆخی هەروا ناڕوونە.
لە ڕێکەوتی ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەتییەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی لە تاران، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز، بە ناوی “دلێر سەلیمی” دانیشتووی تارانیان لە ڕێگای ساوە ـ تاران دەسبەسەر کرد و پاش ١٦ مانگ لە دەسبەسەربوونی هێشتا دۆخی ئەم هاووڵاتییە ناڕوونە.
ئەم هاووڵاتییە کە پاش دەسبەسەرکردنی لە تارانەوە بەرەو ئیتلاعاتی شاری سنە ڕەوانە کرا، هەتا ئێستە پێڕاگەیشتن بە دۆسییەکەی لە دۆخێکی ناڕوونیدایە و هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و ڕاگرتنی بە بنەماڵەکەی ڕانەگەیندراوە.
شایانی باسە، چەند ڕۆژ پاش دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، هێزە ئەمنییەتییەکان پەلاماری ماڵەکەیان دا و “ژیلا تەشەکوری” هاوسەری ئەم کەسەیان دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی بەشی ژنان لە سنە کرد.





