چاونیوز: هاووڵاتییەکی کوردستان پاش شەش ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”، ڕۆژ چوارشەممە، ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٥، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “خانلەر”، سەربە شاری شنۆ، بە ناوی “سەید ئەنوەر عەلەوی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بەبێ حوکمی قەزایی و بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی تەندروستیی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.





