ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردان، “مەهسا زارعی” لە چالاکانی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی ناسراوی خەڵکی کرماشان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان؛ دەسبەسەرکردنی ئەم چالاکە بەبێ حوکمی دادوەر بووە و هەتا ئێستا ناوەندە ئەمنی یان قەزایییەکان لەبارەی هۆکارەکانی دەسبەسەرکردن یان شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو، هیچیان ڕانەگەیاندووە.
مەهسا زارعی لە ساڵانی ڕابردوودا لە بواری بڵاوکردنەوەی ئاگایی لەمەڕ مافی ژنان، بەڕێوەبردنی دانیشتنی فەرهەنگی و بەدواداچوون بۆ داخوازییە مەدەنییەکانی کوردستان، بەردەوام چالاک بووە.