ڕۆژی چوارشەممە ۱٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، کرێکاریکی خەڵکی ئاوایی “دێبوکر”ی سەر بە شاری مهاباد، بە ناوی “قاسم قادرزادە”، بە هۆی داڕووخانی دیوارەی بیری ئاو، گیانی لەدەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، ئەم کرێکارە لە کاتی هەڵکەندنی چاڵ بە هۆی داڕمانی دیوارەی چاڵەکە گیانی لە دەست داوە.
جێی ئاماژەیه کە ئەو ڕووداوە بە هۆی نەبوونی کەرەستەی پێویست بۆ خۆپاراستن و نەبوونی ئەمنییەتی کاری لەکاتی کارکردندا ڕووی داوە.





