سێشەممە ٦ی خەزەڵوەر ۱٤۰٤ خدر ڕەسووڵ مروەت (شەماڵ)، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی شاری مەهاباد، لە ماڵی خۆی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەسبەسەرکراوە و بۆ شوێنکی نادیارگوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤، “خزر ڕەسووڵمروەت” کارناسی ئەدەبیات و بەندکراوی سیاسیی پێشوو، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە بەبێ هیچ پێبوونی بەڵگەی قەزایی، لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
خزر ڕەسووڵمروەت، پێشتر لە ڕەشەممەی ۱۳۹۱ بەهۆی بەشداریکردن لە خۆپیشاندان بۆ پشتگیریی لە قوتابیانی قوتابخانەی شیناوێی پیرانشار، لە مەهاباد دەسبەسەر کراو و لە مانگی ڕەزبەری ۱۳۹۲ بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” لە لایەن لقی یەکی دادگای مەهاباد بە سەرۆکایەتی قازیی جەواد کیا، بە ۵ ساڵ بەندکران سزا درابوو کە پاش تەواوبوونی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانە ئازاد ببوو.
هەروەها ناوبراو پێشتریش له ساڵی ۱۳۷٨ی هەتاوی دەسبەسەر و حوکم درابوو.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییه.





