کامڕان ڕەواز، هاوڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە ١١٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، هێشتا لە بەندیخانەی ئەم شارە چارەنووسی نادیارە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کامڕان ڕەواز، هاوڵاتیی خەڵکی ئاوایی “گۆلێ”ی چۆمەڵانی، ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، سەرەڕای تێپەڕینی زیاتر لە ١١٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، هێشتا لە بەندیخانەی ئەم شارە چارەنووسی نادیارە.
ناوبراو لەو ماوەیەدا لە پێوەندی تەلەفۆنی و بینینی بنەماڵەکەی و پارێزەرەکەی بێبەش کراوە.
ئەم هاوڵاتییە لە کۆتاییەکانی خەرمانانی ١٤٠٤، لە گرتووخانەیەکی ئیتلاعات، مەهاباد بۆ زیندانیی ئەم شارە گواسترایەوە.
کامەران ڕەواز، لەڕۆژی ۱۹ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات، لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرا.
تا ئێستا لە هۆکارەکانی دەسبەسەرکران و ئەم تۆمەتانەی دراونە پاڵ ئەم هاووڵاتییه هیچ زانیارییەک لە بەر دەست دا نییه.
کامڕان ڕەواز، تەمەن ٢٩ ساڵ، خێزاندار و باوکی منداڵێکە.





