ڕۆژی ٤ی خەزەڵوەر ۱٤۰٤، ژنێکی گەنج بە ناوی “لەیلا عەلیڕەمایی” خەڵکی ئاوایی بێساران سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن یەکێک لە ئەندامانی سپای ئەو شارە بە چەکی گەرم گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گەیشتووە ڕۆژی دووشەممە ٤ی خەزەڵوەر، دوای ئەوەی کەیوان باسامی، داوای لە لەیلا کردووە
کە لە هاوسەرەکەی جیا بێتەوە و لەگەڵ ئەو هاوسەرگیری بکات، پاش ڕەتکردنەوەی داواکاریی بکوژ لەلایەن ناوبراوەوە
ئەو ئەندامەی سپای پاسداران، ڕاستەوخۆ تەقەی لە لەیلا عەلیڕەمایی لێکردووە و ٨ گولـلەی لێداوە.
شایانی باسە کە ناوبراو دایکی دوو منداڵ بووە.





