ڕۆژی شەممە ۳ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤، کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “شێرزاد حوسێنی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕێژیم بە سەختی بریندار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شێرزاد حوسێنی خەڵکی گوندی “دەرەکی” بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنووریەکان لە ناوچەی “قەڵاخانی” بە سەختی بریندار بوو.
ئەم هاووڵاتییە سەرەتا بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی شاری مەریوان گواستراوەتەوە و نەشتەرگەری سەرەتایی بۆ کراوە، پاشان بۆ چارەسەری زیاتر بۆ نەخۆشانەی کەوسەر لە شاری سنە ڕاگوازراوە.





