چاونیوز: دادگای میاندواو بۆ ئازادیی چالاکێکی ڕاگەیاندنکاری کورد مەرجی دانانی بارمتەی قورسی داناوە.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، عابد عەلیزادە، خەڵکی تیکاب و چالاکی بواری ڕاگەیاندن، پاش ١٤ ڕۆژ دەسبەسەرکردن و ڕاگرتنی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ بەرەو بەندیخانەی ناوەندیی شاری میاندواو گوازراوەتەوە.
ئەم چالاکە ڕاگەیاندنکارە کە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و بە شێوەی زۆرەملێ لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێیەوە دەسبەسەر کرابوو، سەرەڕای ئەوەی کە لە ماوەی دەسبەسەرکردنی لە هەبوونی مافی پارێزەر بێبەش بوو، بۆ ئازادبوونی، لەلایەن دادگای میاندواوەوە مەرجی دانانی بارمتەی ٤ میلیارد تمەنی دانراوە.





