چالاکوانێکی سیاسیی کورد، دوای دیپۆرتکردنەوەی لە تورکیەوە بۆ قەزاقستان، ڕووبەڕووی مەترسی جیددی بۆ ڕادەستکردنەوەی بە ئێران دەبێتەوە.
ئومێد قەزوینی، چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی شنۆ و ئەندامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، دوای دیپۆرتکردنەوەی لە تورکیەوە بۆ قەزاقستان، ئێستا مەترسیی ڕادەستکردنەوەی بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە سەرە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، ئومێد قەزوینی چالاکی سیاسیی کورد، کە لە ئێستادا لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی قەزاقستان لە دۆخێکی نادیار دایە و دەسەڵاتدارانی قەزاقستان ئاگاداریان کردووەتەوە کە بەم زووانە دەگەڕێندرێتەوە بۆ ئێران.
ئەم چالاکە سیاسییە پێشتر بەهۆی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان، زێدی خۆی بەجێهێشتبوو و لە ڕێگای ڕۆیشتن ئورووپا و وەرگرتنی پەنابەری ئورووپا لە تورکیه ماوەی مانگێک دەسبەسەر و بۆ وڵاتی قەزاقستان و ئێستا لە لێواری ڕادەستکردنەوەدایە بە ئێران.
ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە دۆخی “ئومێد قەزوینی”، داوا لە سەرجەم ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکان لە وڵاتانی ناوچەکە و هەروەها ڕێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەکات، کە ڕێوشوێنی خێرا و کاریگەر بۆ پێشگرتن لە ڕادەستکردنەوەی ئەم پەنابەرە سیاسییە بە کۆماری ئیسلامی ئێران بگرنە بەر.





