چاونیوز: بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بڵاو کراونەتەوە، یەکێک لە چالاکوانانی سیاسیی کورد کە لە تورکیەیە، بەرەوڕووی مەترسیی دیپۆرتکردنەوە بۆ ئێران بووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی مافی مرۆڤی کوردستان، سیروان میکائیلی، تەمەن ٤٠ ساڵ، خەڵکی سنە، کە لە کاتی ڕاپەڕینی “ژن، ژیان، ئازادی” و بەهۆی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ بریندارانی شۆڕشی ژینا لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لەژێر چاوەدێریدایە، سەرەتا بۆ هەرێمی کوردستان و دواتر بۆ وڵاتی تورکیە پەنای بردووە، ئێستە بەرەڕووی مەترسیی دیپۆرتکردنەوە بۆ وڵاتی ئێران بووەتەوە.
ئەم هاوڵاتییە کوردە بەهۆی هەڕەشەی ناوەندەکانی ئیتلاعات و سپای پاسدارانەوە ناچار بوو هەرێمی کوردستان و تورکیا بەجێ بهێڵێت، بەڵام لە کاتی سەفەرکردن بەرەو وڵاتانی ئورووپایی، لەلایەن پۆلیسی تورکیەوە دەستبەسەر کراوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە، کە ناوبراو لە کەمپی ئاغری لە تورکیا لە دۆخێکی نالەباری تەندروستی و بێبەش لە پێداویستییە سەرەتاییەکان و هەروەها مەترسیی دیپۆرتکردنەوە بۆ ئێراندایە.





