چاونیوز: مامۆستایەکی خانەنشین بە شێوەی زۆرەملێ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە “چاونیوز”، شەوی ڕابردوو، کاتژمێر ١١، “یووسف ئەمینی”، مامۆستای خانەنشین و خەڵکی “عەلیاوا”ی بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، بە شێوەی زۆرەملێ دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ئەم مامۆستایە کە خاوەن دوو منداڵە، پێشتریش لە دوای گەڕانەوە لە زەماوەند بە هۆی لەبەرکردنی جلی خاکی لەو زەماوەندە دەسبەسەر کرابوو.
دەسبەسەرکردنی بێبنەمای هاووڵاتییانی کوردستان، لە چەند مانگی ڕابردوو، بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە و ئەم ڕەوتە نایاسایییە نیگەرانیی خەڵک و ناوەندەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستاندا لێ کەوتووەتەوە.





