چاونیوز: لاوێکی کورد لە سەر سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکان کوژرا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی سێشەممە، ٧ی ڕەزبەر، “نایب کەرەمی” ٢٥ ساڵە و خەڵکی گوندی “بانینار”، سەربە سەلاسی باوەجانی، کە لە دەوروبەری گوندەکەی خۆیان خەریکی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بووە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر سنوور گیانی لە دەست دا.
بەپێ وتەی شایەتحاڵان، هێزە چەکدارەکان پاش ئەم ڕووداوە، دەوروبەری گوندی ناوبراویانی گەمارۆ داوە و هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە کە بڵاو بکەن دەنا لەگەڵیان بە توندترین شێوە هەڵسوکەوت دەکرێت.





