چاونیوز: لاوێکی کورد بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی خەرمانان، لاوێکی کورد بە ناوی “عەلی ئوسلووب” تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی گوندی “کێلەسپییان”، سەربە پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست لە دەست دا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاووڵاتییە لە کاتی لێخوڕینی ماتۆڕ سیکلت، لە نزیکی گوندی جەڵدیان، دەکەوێتە نیو بۆسەی هێزە چەکدارەکانی سەربە کۆماری ئیسلامییەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و بە تەقە و دەسڕێژی بەکۆمەڵ چەندین گولـلەی بەر دەکەوێت و هەر لەو شوێنە گیانی لە دەست دەدات.
شایانی باسە کە پاش کوشتنی ناوبراو، تەرمی بێگیانی بەرەو شاری ورمێ ڕەوانە دەکرێت و ناوەندی ئیتلاعات پارێزگای ورمێ بەبێ هیچ بەڵگە و ڕوونکردنەوەیەکی سەلمێنراو ڕایگەیاندووە کە عەلی ئوسلووب، سەربە شاخەی نیزامیی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان بووە.





