چاونیوز: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، کاتژمێری ٨ی سەرلەئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ١٠ی پووشپەڕ، لاوێکی مەهابادی بە ناوی “سیاوەش ئەلەک”، کوڕی سەید عومەر ئەلەک، لەلایەن مۆرەیەکی کۆماری ئیسلامییەوە بە ناوی “نیما تەیمووری” بە هۆی ئەوەی کە جلی خاکی و هاوەڕەنگی جلی پێشمەرگانە کوژراوە.
شایەتحاڵان باس لەوە دەکەن کە نیما تەیمووری کە سەر بە هۆزی مەنگووڕە، بە هۆی لەبەرکردنی جلی خاکییەوە هاوکات بە چەقۆ پەلاماری چەند هاووڵاتییەکی دیکەی مەهابادی داوە و چەند کەسێکی بریندار کردووە کە لەو چەند هاووڵاتییە سیاوەش ئەلەک کە برینەکەی قووڵتر بووە پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە.
شایانی باسە، کە ئیتلاعاتی شاری مەهاباد، سەید عومەر باوکی سیاوەش ئەلەکیان بانگهێشت کردووە کە نابێ تەرمی کوڕەکەی لە نێو شاردا بگێڕدرێت و قەرەباڵغی و کۆبوونەوەی لێ بکەوێتەوە، دەنا ئەگەر شتێک ڕوو بدات ئەو لێی بەرپرسیارە.





