شەوی سێشەممە ٢١ی گەلاوێژ، فەرهاد ڕەنجبەر ٤٨ ساڵە و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ حوکمی دادوەر دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
ناوبراو لە چالاکانی مەدەنی و خێرخوازییە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش دا زۆر چالاکە.
تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و چارەنووسی ئەم هاونیشتمانییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.





