چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی دێوەزناوی سەر بە شاری سەوڵاوا بەناوی فەرزاد حوسێنی لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی قازی سەعیدییەوە، بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکومەت سزای ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێراو و تێپەڕاندنی ٥ مانگ بەندکران لە بەندیخانەی بەسەردا سەپا.
فەرزاد ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ٩٨ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیلاعاتی کامیارانەوە دەستبەسەر و پاش ١٠٥ ڕۆژ دەستبەسەری، ڕێکەوتی ١٣ی جۆزەردانی ١٣٩٩بە دانانی یەک میلیارد تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرابوو.
هەروەها ناوبراو، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی پاش بانگ کرانی بۆ دادگای شۆڕشی سنە، بە فەرمانی دادوەر سەعیدی بۆ ماوەی ٥٠ ڕۆژی دیکە لە گرتنگەکانی کامیاران و سنەدا ڕاگیرابوو.