دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ڕووی لە زیادبوون کردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، بەرەبەیانیی ڕۆژ چوارشەممە، ئەفشین تەوەسولی، ٥١ ساڵە، کوڕی ڕەحمان، خەڵکی مەهاباد و خێزاندار، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ماڵەکەی خۆی بە زۆرەملێ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەر لەم پێوەندییەدا، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی لوقمان سەیدە، کوڕی ئەحمەد، خەڵکی شارەدێی پەسۆی، ڕۆژی یەکشەممە، ١ی خەرمانانی ١٤٠٥، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی بە توندوتیژی و زۆرەملێ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم هاووڵاتییانە لە بەردەستدا نییە.





