چاونیوز: شەپۆلی گرتن و بێسەروشوێنکردنی هاووڵاتییانی کوردستان لە ڕۆژانی ڕابردوو، بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە.
بەپێی هەواڵێک کە بە چاونیوز گەیشتووە، شەوی چوارشەممە، ٢٢ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی پەرویز بەنگینی، تەمەن ٣٠ ساڵ، خەڵکی میراوای بۆکان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان، هێزەکانی ئیتلاعات لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە گووشی ئەندامانی بنەماڵەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە و لە برایەکیشی بە ناوی خەسرەو دراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نییە.
هەر لەم پێوەندییەدا، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی پەیمان ڕەحمانی، خەڵکی کامێران، لە ٢٦ی ڕێبەندان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری کامێران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. ئەم هاووڵاتییە لە کاتی دەسبەسەرکردنییەوە هەتا ئێستە، تەنیا توانیویەتی یەک جار بە تەلەفۆن لەگەڵ بنەماڵەکەی قسە بکات و پاشان هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەمنییەتی و تەندروستی لە بەردەستدا نییە.





