چاونیوز: شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان و بەتایبەت لاوان، پاش دوایین ناڕەزایەتییەکان نیگەرانیی لێ کەوتووەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، کاتژمێری ١١ی شەو، هاووڵاتییەک بە ناوی حەسەن (مەسعوود) چەمەنی، تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی برایمئاوا و دانیشتووی بۆکان، لە گەڕەکی ئازادگان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە، لە ماڵەکەی خۆی بە شێوەیەکی توندوتیژانە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی وتەی شایەتحاڵان، ئەم هاووڵاتییە بەبێ هیچ حوکمێکی قەزایی و بە زۆرەملێ دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە، هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.





