چاونیوز: لاوانی کورد وەک هەمیشە بە شێوەیەکی بەرفراوان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنە نادیارەکان دەکرێن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، کاتژمێری ٨ی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، ١١ی خەزەڵوەر، هێزەکانی ئیتلاعاتی جێگر لە پیرانشار، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەم شارە بە ناوی “مورادحاسڵ ئەبووبەکری، کوڕی وەستا بابەکر و بە زۆرەملێ دەسبەسەریان کردووە و بەرەو شوێنێکی نادیاریان بردووە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم کەسە لە بەردەستدا نییە.





