ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ، “سەید جەماڵ تەها کانی سۆرخ”، هاونیشتمانیی ٥٨ ساڵەی خەڵکی شاری #شنۆ، دوای ١٠٦ ڕۆژ دەسبەسەرکران، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.
ئەم هاونیشتمانییە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، بەبێ حوکمی دادوەر و بە شێوەیەکی توندوتیژ و بە لێدان، بە فەرمانی “سەعید ئیقباڵجوو”، دادستانی شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: ئەم هاونیشتمانییە بەهۆی دەستپێڕانەگەیشتنی هێزە ئەمنییەکان بە کچەکەی (گەوهەر تەها کانی سۆرخ)، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو. “گەوهەر” بەهۆی دۆسیەسازی لە ڕەوتی ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان لە شنۆ و گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان، ناچار بووە وڵات بەجێ بهێڵێت.