سیروان خوداکەرەمی، هاوڵاتی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزەکانی ڕژیم دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە چاونیوز ڕۆژی یەکشەممە ۱٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، سیروان خوداکەرەمی، هاوڵاتیی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازاریەوە.
شایانی باسه کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ۹ هاووڵاتی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر کراون.





