ڕۆژی یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەر، دوای ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی گوندەکانی سیارە و وزمەڵە، لەهەمبەر داگیرکردنی زەوییه کشتوکاڵیەکانیان بۆ کەڵکوەرگرتن بۆ کانگای زێڕی “مێرگەنەخشینە” هێزەکانی حکومەت لە پاسگای “میرەدێ” بەرەوڕوو خەڵکی ناڕازیی ئەو گوندانە بوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەو تێکهەڵچوونەدا دوو هاووڵاتیی بە ناوەکانی ”هیوا حوسێنی” خەڵکی گوندی وزمەڵە و “هادی ئیبراهیمپوور” خەڵکی گوندی سیارەیان ، دەسبەسەر کردووە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان بە پاڵپشتیی هێزەکانی سەر بە حکومەت، دەیانهەوێ ئامێری قورس لە ڕێگەی زەوی و مەزرای خەڵکەوە ڕابگوازن کە جووتیاران دەیانویست بە خستنەڕووی بەڵگەنامەی خاوەنداریەتی، بەرگریی لە مافەکانیان بکەن، بەڵام لەگەڵ توندوتیژی هێزەکانی ڕێژیم لە پاسگای ”میرەدێ” و دەسبەسەرکردنی دوو وەرزێڕ بەرەروو بوونەوە.
شایانی باسه تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەم دوو هاووڵاتییه لەبەر دەستدا نییه.





