بەرەبەیانی سێشەممە ٣ی پووشپەڕ، سێ هاونیشتمانیی خەڵکی شارەکی دزەی #مەرگەوەڕ سەر بە شاری #ورمێ، بە ناوەکانی “ئەفشین عەزیزی، کاکۆ عەزیزی (برا) و “بەختیار عەزیزی” (برازا)، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بە نزیکەی ٢٠ ماشینی پلاک شەخسی، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی “بەختیار، ئەفشین و کاکۆ عەزیزی” و ئەوانیان بە شێوەیەکی توندوتیژ دەسبەسەر کرد.
ئەم سەرچاوەیە زیادیشی کرد: بەختیار عەزیزی (برازا)، هەمان ڕۆژ و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە، ئازاد کراوە.
تا ئێستا و دوای تێپەڕینی چوار ڕۆژ، لە شوێنی ڕاگیران، هەروەها تۆمەتە وەپاڵدراوەکان و چارەنووسی ئەم دوو برایە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.





