بڕیاری دەسبەسەرکردنی دلێر سەلیمی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، جارێکی دیکە درێژکرایەوە ناوبراو پێنجەمین مانگی دەسبەسەرکرانی لە گرتنگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی سنە تێدەپەڕێنێ.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە هۆی گوشاری ئیدارەی ئیتلاعات، بڕیاری دەسبەسەرکردنی ئەم تۆمەتبارە سیاسییە درێژکراوەتەوە. لەم ماوەیەدا لە گرتنگەی ئیتلاعات ڕاگیراوە و چارەنووسی هەر وا ناڕوونە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری دیاریکراو و چاوپێکەوتنی بەشێوە حزووری لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.
هەروەها ئیدارەی ئیتلاعات ڕایگەیاندووە بۆ “بەردەوامی لێپرسینەوە”کەی، دەبێ بگوازرێتەوە بۆ تاران.
دلێر سەلیمی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤ لە سەقز لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.





