چاونیوز: مامۆستایەکی یاریدەدەری زانکۆ سزای بەندکران و دەرکردن لە زانکۆی بەسەردا سەپا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، “نەبی ئومیدی” مامۆستای یاریدەدەری زانکۆی ئیلام لە بەشی ئابووری و بەڕێوەبەریی دارایی، بە هۆی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی مەڵەکشایی بە ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراو و دەرکردن لە زانکۆی ئیلام مەحکووم کراوە.
نەبی ئومیدی، کە بە هۆی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی مەڵەکشایی لە سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو دەسبەسەر و ٣٠ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ئیلام ڕاگیرابوو، هەتا ئێستە لە بەندیخانەی ئیلام بووە.
شایانی باسە، ئەم مامۆستایەی زانکۆ، نابێ لە ماوەی حوکمەکەی وڵاتی ئێران بەجێ بهێڵێت و هەروەها بۆ شاری مەڵەکشاییش بگەڕێتەوە.





