لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، “سرووش یوسفزادە” هاونیشتمانی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارە، بە سەرۆکایەتی دادوەر “سیامی”، بە تۆمەتی “بانگەشە دژی ڕژێم” بە شەش مانگ زیندانی تەعزیری حوکمدرا.
ئەم هاووڵاتییە، بەرەبەیانی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بە هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی بەبێ فەرمانی دادوەر، دەستگیرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار. ئەم هاووڵاتییە دوای ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەرکردن، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرابوو.





