بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەکی سیاسیی کورد بە نێوی “سامان محەممەدی خیارە” لە بەندیخانەی قزڵحەسار جێبەجێ کرا.
ئەو زیندانییە ٣٤ ساڵەیە، شەوی هەینی ١١ی ڕەزبەر گوازرابۆوە بۆ بەندی تاکەکەسی و بە نهێنی و بەبێ مافی دواهەمین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە سێدارە درا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بنەماڵەی ناوبراو لەو بارەوە ڕایگەیاندووە: محەممەد لە ماوەی دەسبەسەرکرانی لەژێر ئەشکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملێ حوکمی کوشتنی خەلیفە ئیبراهیم فەرهادی لە قوروە و هەروەها قەتڵی یەکێک لە هێزەکانی ڕێژیم لە سنە لە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی ١٣٨٨ (بزووتنەوەی سەوز)، ئەو حوکمەی بە سەر داسەپاوە.
سامان محەممەدی خیارە ١٦ ساڵ لەوەی پێش کە تەمەنی ١١٩ ساڵ بوو دەسبەسەر کرابوو و لەلایەن قازی سەلواتی بە تۆمەتی “موحاربە” و ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامی عوکمی لەسیدارەدانی بە سەر داسەپابوو





