كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 26ی دیسامبری 1966 دا په‌سندی كردووه (بڕیارنامه‌ی 2200 A، به‌پێی ماده‌ی 49، له 23ی مارسی 1976ه‌وه به‌ڕێوه‌بردنی ده‌ست پێكراوه).
سه‌ره‌تا:
ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه:
* به سه‌رنجدان به‌و بنه‌مایانه كه له راگه‌یه‌ندراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتوون، به‌ڕه‌سمی ناسینی ئابڕووی زاتی‌و مافه یه‌كسان‌و رانهگوێزراوهكانی هه‌موو ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی مرۆڤـ، بناغه‌ی ئازادی، دادپهروهریو ئاشتی له جیهاندا پێكدێنن،
* به سه‌رنجدان به‌مه كه، ئه‌م مافانه له ئابڕووی زاتیی هه‌ر تاكێكی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن،
* به سه‌رنجدان به‌مه كه له جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤدا، چڵه‌پۆپه‌ی ئه‌و شته‌ی مرۆڤێكی ئازاد ده‌یه‌وێ، ده‌ستڕاگه‌یشتنی به ئازادیی سیاسی، مهدهنیو رزگاری له ترسه‌و، گه‌یشتنی به‌م مه‌رجانه ته‌نیا و ته‌نیا له رێگای كه‌ڵكوه‌رگرتنی هه‌ر كه‌سه له مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌كان‌و، هه‌روه‌ها مافه كولتووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه مسۆگه‌ر ده‌بێ،
* به سه‌رنجدان به په‌یمانی Charter نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌وڵه‌تان به‌رعۆده‌ن رێزی ماف‌و ئازادییه مرۆییه‌كان بگرن‌و به‌ڕێوه‌یان بهرنو له سه‌رانسه‌ری جیهاندا په‌ره‌یان پێبده‌ن،
* به تێگه‌یشتن له‌م راستییه كه تاكه‌كان هه‌مبه‌ر بهیهكترو كۆمه‌ڵێك كه تێیدا ئه‌ندامن، له باری بهرهوژووربردنو په‌ره‌پێدانی مافه دانپێدانراوه‌كان له‌م په‌یماننامه‌یه‌دا، به‌رپرسیارن،
* ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه ره‌زامه‌ندیی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه راده‌گه‌یه‌نن:
به‌شی یه‌كه‌م
مادده‌ی 1:
1ـ هه‌موو گه‌لێك مافی چاره‌ی خۆنووسینی هه‌یه. به هۆی ئه‌م مافه‌وه، ئه‌وان ستاتۆ و ره‌وشی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌ره‌پێدانی كولتووریی خۆیان، سه‌ربه‌ستانه دیاری ده‌كه‌ن.
2ـ هه‌موو گه‌لێك ده‌توانێ بۆ ئامانجه‌كانی خۆی كه‌ڵك له سامان‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی خۆی وه‌ربگرێ، به مه‌رجێك ئه‌و به‌رپرسیاره‌تییه نه‌خاته ژێر پێ كه به گوێره‌ی رێككه‌وتنه ئابوورییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و له‌سه‌ر بناغه‌ی قازانجی بهرانبهرو قانوونی نێونه‌ته‌وه‌یی، كه‌وتوونه سه‌رشانی. له هیچ هه‌لومه‌رجێكدا ناكرێ گه‌لێك له ئامراز‌و پێداویستییه‌كانی ژیان‌و به‌ڕێچوون بێبه‌ش بكرێ.
3ـ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌و له نێو ئه‌واندا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كه به‌رپرسایه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتانی موسته‌عمه‌ره‌و بنده‌ستیان له‌سه‌رشانه، ده‌بێ بۆ به‌دیهاتنی مافی چاره‌ی خۆنووسین و رێزگرتن له‌م مافه، به گوێره‌ی ده‌ق و رێوشوێنه‌كانی په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌خێرایی هه‌نگاو بنێن.
به‌شی دووهه‌م
مادده‌ی 2:
1- هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه به‌رعۆده ده‌بێ كه هه‌مبه‌ر به تاكه‌كانی دانیشتووی ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆی، بێ له‌به‌رچاوگرتنی جۆری ره‌چه‌ڵه‌ك، ره‌گه‌ز، زمان، ئایین، بیروڕای سیاسی‌و هه‌ر جۆره بیروڕایه‌كی دیكه، هه‌روه‌ها بێ وه‌به‌رچاوگرتنی بنه‌چه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ته‌وه‌یی، سامان، پێوه‌ندیی خزمایهتیو بارودۆخیتر، رێز له مافه‌كانی گونجاو له‌م په‌یماننامه‌یه‌دا بگرێ‌و ده‌ستبه‌ریان بكا.
2- هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه، له‌و جێگایانه كه پێشبینیی قانوون‌و رێوشوێنیان بۆ نه‌كراوه، به‌رعۆده ده‌بێ كه به‌پێی ره‌وتی قانووندانانی خۆی‌و، له‌سه‌ر بناغه‌ی رێوشوێنه‌كانی ئه‌م په‌یماننامه‌یه، هه‌نگاوی پێویست بنێ. دیاریكردنی قانوون‌و رێوشوێن ده‌بێ به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م مافانه بێ كه له‌م په‌یماننامه‌یه‌دا هاتوون.
3- هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه به‌رعۆده ده‌بێ:
ئهلف ـ دڵنیایی بدا كه تاك له كاتی پێشێلكرانی ئه‌و ماف‌و ئازادییانه‌ی كه له‌م په‌یماننامه‌یه‌دا به‌ره‌سمی ناسراون ئامرازێكی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری زیانه‌كانی هه‌بێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م پێشێلكردنه به هۆی كه‌سانێكه‌وه بووبێ كه پۆست‌و مه‌قامی ره‌سمییان هه‌بووه.
ب ـ دڵنیایی بدا ئه‌و تاكه‌ی داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان ده‌كا، له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی لێوه‌شاوه‌ی قه‌زایی، ئیداری‌و قانووندانانه‌وه، یان به هۆی هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌وه كه سیسته‌می قانوونیی وڵات دیاریی ده‌كا، لێی بپرسرێته‌وه. هه‌روه‌ها پێداویستییه‌كانی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه یاساییه‌كان په‌ره‌ی پێبدرێ.
ج ـ دڵنیایی بدا كه ئه‌م جۆره كاربه‌ده‌ستانه، هه‌ركات له‌م چه‌شنه خه‌ساره‌یان لـێدهركهوت، ناچار ده‌كرێن قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه.
مادده‌ی 3 :
ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه به‌رعۆده ده‌بن یه‌كسانیی مافه‌كانی ژنان‌و پیاوان له كه‌ڵكوه‌رگرتن له هه‌موو مافه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌كان كه له‌م په‌یماننامه‌یه‌دا هاتوون، ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
مادده‌ی 4 :
1ـ وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه هه‌ركات رووداوێكی نائاسایی گشتی روویدا كه هه‌ڕه‌شه‌ی له ژیانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كرد‌و، ئه‌م رووداوه به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی راگه‌یه‌ندرا، ده‌توانن له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌و به‌رپرسیاره‌تییه دیاریكراوه‌كانیان، هه‌نگاوی پێویست به‌پێی بارودۆخه‌كه‌و به‌رژه‌وه‌نده‌كان هه‌ڵبگرن. به‌ڵام به‌و مه‌رجه كه ئه‌م هه‌نگاوانه له‌گه‌ڵ بهرپرسیارهتیو ئه‌ركه حوقووقییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان ناته‌با نه‌بن، هه‌روه‌ها نه‌بنه هۆی جیاوازی‌دانان به دژی، یان به قازانجی ره‌چه‌ڵه‌ك، ره‌گه‌ز، زمان‌و بنه‌چه‌یه‌كی ئایینی یان كۆمه‌ڵایه‌تی.
2ـ (ئه‌م هه‌نگاوانه) نابێ له ده‌ره‌وه‌ی مادده‌كانی 6ـ7ـ8 (به‌ندی 1و2)- 11-15-16و 18ی ئه‌م قانوونه (په‌یماننامه)یه‌دا بن.
3ـ هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه كه له (مافی) دۆخه نائاساییه‌كانی ئه‌م په‌یماننامه‌یه كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ، ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ جۆری ئه‌م دۆخه نائاساییه‌و، هۆیه‌كانی نائاسایی راگه‌یاندنه‌كه له رێگای سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به ئاگاداریی وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام رابگه‌یه‌نێ. (هه‌روه‌ها ئه‌م وڵاته) له راگه‌یه‌ندراوێكدا كاتی ته‌واوبوونی ئه‌و بارودۆخه نائاساییه ده‌ستنیشان دهكاو، له رێگای هه‌ر ئه‌و كه‌سه‌وه (سكرتێری گشتی) به ئاگاداریی وڵاتانی ئه‌ندامی ده‌گه‌یه‌نێ.
مادده‌ی 5:
1ـ هیچكام له خاڵه‌كانی ئه‌م په‌یماننامه‌یه، نابێ به جۆرێك لێكبدرێنه‌وه كه ئه‌و مافه بده‌ن به وڵاتێك، گروپێك یان كه‌سێك كه ماف‌و ئازادییه ده‌ستنیشانكراوه‌كانی ئه‌م په‌یماننامه‌یه له نێوببا یان به‌رته‌سكیان بكاته‌وه.
2ـ هیچ به‌رته‌سككردنه‌وه‌و دابه‌زینێك له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤـ كه له قانوونه‌كان (عورف)، په‌یماننامه‌كان، پێڕهوهكانو نهریتو رێوشوێنه‌كانی هه‌ركام له وڵاتانی ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌دا، ناسراون‌و هه‌ن، به‌م بیانویه كه له‌م په‌یماننامه‌یه‌دا (ئه‌و مافانه) به‌ره‌سمی نه‌ناسراون، یان له راده‌یه‌كی كه‌متردا به‌ره‌سمی ناسراون، قبوڵ ناكرێ.
به‌شی سێهه‌م
مادده‌ی 6:
1ـ هه‌ر مرۆڤێك به شێوه‌یه‌كی زاتی، مافی ژیانی هه‌یه. ئه‌م مافه ده‌بێ به هۆی قانوونه‌وه بپارێزرێ. هیچ كه‌سێك نابێ، له‌خۆوه و، به شێوه‌یه‌كی ملهوڕانه له مافی ژیان بێبه‌ش بكرێ.
2ـ له‌و وڵاتانه‌دا كه سزای ئێعدام هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه، سزای مردن ته‌نیا ده‌بێ بۆ ئه‌و تاوانبارانه‌ی جینایه‌تیان كردووه، ئه‌ویش به گوێره‌ی قانوونێك كه له سه‌رده‌می روودانی تاوانه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌چووه، ده‌ربچێ. (ئه‌م سزایه‌ش) نابێ له‌گه‌ڵ رێوشوێنه‌كانی ئه‌م په‌یماننامه‌یه و په‌یماننامه‌ی نههێشتنو سزای تاوانی كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ (Genocide) ناته‌با بێ.
3- كاتێك سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ كه‌ڵك له سزای مردن وه‌رده‌گیرێ، هیچ شتێك له‌م مادده‌یه‌دا رێگا به وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یماننامه‌یه نادا له‌و قانوونه لابدا كه له په‌یماننامه‌ی نه‌هێشتن و سزای تاوانی كوشتاری به‌كۆمه‌ڵدا هاتووه.
4- هه‌ر كه‌سێكی سزای مه‌رگی بۆ دیاری ده‌كرێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای لێبوردن یان سووكبوونی تاوانه‌كه‌ی بكا. شانسی كه‌ڵكوه‌رگرتن له لێبووردنی گشتی، لێبووردنی تاكه‌كه‌س یان سووكبوونی سزای مردن بۆ هه‌موو نموونه‌كان هه‌یه.
5- سزای مردن نابێ بۆ ئه‌و تاوانه دیاری بكرێ كه كه‌سانی خوار ته‌مه‌نی 18 ساڵـی ئه‌نجامیان داوه‌و، (هه‌روه‌ها ئه‌و سزایه) نابێ له باره‌ی ژنانی دووگیانیشهوه به‌ڕێوه‌بچێ.
6- هیچ شتێك له‌م مادده‌یه‌دا نییه كه ببێته هۆی وه‌دواخستن یان پێش‌گرتن به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای ئیعدام له لایه‌ن وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌وه.
مادده‌ی 7 :
هیچ كه‌سێك نابێ ئه‌شكه‌نجه بدرێ یان سووكایه‌تیی پێبكرێو، سزای نائینسانی‌و دڕندانه بدرێ. به‌تایبه‌تی تاقیكاریی پزیشكی‌و زانستی نابێ به‌بێ ره‌زامه‌ندیی ئازادانه‌ی كه‌سه‌كه له‌سه‌ری به‌ڕێوه‌بچێ.
مادده‌ی 8:
1- هیچ كه‌سێك نابێ وه‌كو كۆیله رابگیرێ. كۆیلهییو كڕین‌و فرۆشتنی كۆیله به هه‌ر چهشنو شێوه‌یه‌ك بێ، قه‌ده‌غه‌یه.
2ـ هیچ كه‌سێك نابێ به زۆره‌ملی خزمه‌تی پێبكرێ.
3ـ ئهلف: هیچ كه‌سێك نابێ به زۆره‌ملی كاری پێبكرێ، یان ناچار به ئه‌نجامدانی كارێكی داسه‌پاو بكرێ.
بێ: به‌ندی سێهه‌م (ئهلف) نابێ ببێته كۆسپ له‌سه‌ر رێی ئه‌و وڵاتانه‌ی كاری قورس وه‌كوو سزایه‌ك دیاری ده‌كه‌ن. دیاره بڕینه‌وه‌ی سزایه‌كی ئه‌وتۆش (سزادانی تاوانبار به كاری قورس) ده‌بێ به‌پێی بڕیاری دادگایه‌كی شایسته بێ.
جیم: بۆ (روونبوونه‌وه‌ی) نیوه‌رۆكی ئه‌م به‌نده، وشه‌ی كاری داسهپاوو زۆره‌ملی ئه‌م نموونهنانهی خواره‌وه ناگرێته‌وه:
Iـ هه‌ر كار یان خزمه‌تێك كه به‌ندی (ب) نه‌یگرێته‌وه‌و، [ئه‌م جۆره كارانه] زۆرتر له تاكێك كه به بڕیاری دادگا راگیر ده‌كرێ یان به شێوه‌یه‌كی مه‌رجدار ده‌گیرێ، داوا ده‌كرێ.
IIـ هه‌ر چه‌شنه خزمه‌تێكی تایبه‌تی سه‌ربازی له‌و وڵاتانه‌دا كه ئه‌ركی خزمه‌تی سه‌ربازی به‌ره‌سمی نه‌ناسراوه، هه‌ر جۆره خزمه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی بڕیار له‌سه‌ردراو كه له قانوونی خزمه‌تی سه‌ربازیدا نه‌هاتووه.
IIIـ هه‌رچه‌شنه خزمه‌تێك كه له هه‌لومه‌رجی نائاسایی، یان له كاتی روودانی كاره‌ساتێكی مه‌ترسیدار بۆ ژیان‌و ئاسووده‌یی كۆمه‌ڵگه، ئه‌نجامدانی پێویست بێ.
IIIIـ هه‌ر كار یان خزمه‌تێك كه بچێته خانه‌ی به‌رپرسیاره‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تی (مه‌ده‌نی)یه‌كان.
مادده‌ی 9 :
1ـ ئازادی‌و ئاسایشی تاكه‌كه‌سی، مافی هه‌ر مرۆڤێكه. هیچ كه‌س نابێ له‌خۆوه ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێ یان بگیرێ. هیچ كه‌س نابێ له ئازادیی خۆی بێبه‌ش بكرێ، مه‌گه‌ر ئه‌وكاته كه قانوون‌و رێوشوێنه‌كانی دادپرسی بڕیاری دابێ.
2ـ هه‌ر كه‌سێك كه ده‌گیرێ، ده‌بێ له ماوه‌ی گیراندا، هۆی گیرانی پێرابگهیهندرێ. هه‌روه‌ها ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ له‌و تاوانه ئاگادار بكرێته‌وه كه داویانه‌ته پاڵـی.
3ـ هه‌ر كه‌سێك كه سه‌باره‌ت به تاوانێك ده‌گیرێ‌و ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێ، ده‌بێ بێ دواكه‌وتن ببرێ بۆ به‌رده‌م قازی یان كاربه‌ده‌ستێكی دیكه كه به‌پێی قانوون كاروباری قه‌زایی به‌ڕێوه ده‌با. پێویسته له ماوه‌یه‌كی گونجاویشدا لێی بكۆڵرێته‌وه یان ئازاد بكرێ. نابێ گرتن‌و چاوه‌ڕوان هێشتنه‌وه‌ی تاكه‌كان بۆ دادپرسی، ببێ به رێسایه‌كی گشتی. به‌ڵام له هه‌ر قۆناغێك له پێڕاگه‌یشتنی قهزاییدا، تاوانباركراو (له‌وانه‌یه) تا كاتی پێكهاتنی دادگا‌و بڕیاردان له باره‌ی، به زمانه‌ت ئازادیی كاتیی پێبدرێ.
4ـ هه‌ر كه‌سێك كه به هۆی گیران‌و ده‌ستبه‌سه‌ری، له ئازادی بێبه‌ش ده‌كرێ، مافی خۆیه‌تی له‌سه‌ر ره‌وتی دادخوازی پێ‌داگر بێ تا دادگا بێ دواكه‌وتن له‌سه‌ر ناقانوونیبوونی گیرانه‌كه‌ی بڕیار بدا‌و، ئه‌گه‌ر گیرانهكهشی ناقانوونی بوو، (قازی) ده‌بێ بڕیاری ئازادكردنی بدا.
5ـ هه‌ركه‌سێك كه بووه به قوربانیی گرتن‌و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناقانوونی، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه زیانه‌كانی بۆ قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه.
مادده‌ی 10:
1ـ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازادییان لێزه‌وت ده‌كرێ (به‌ندییه‌كان)، ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی مرۆیی‌و به ڕێزه‌وه كه حه‌قیقه‌تی زاتی مرۆڤیان لـێ پێكهاتووه، ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكرێ.
2ـ ئهلف: جگه له نموونه ناوازه‌كان، كه‌سانی گومان‌لێكراو، ده‌بێ له‌وانه‌ی حوكمیان دراوه به‌جیا رابگیرێن، ده‌شبێ ره‌فتارێكی جیاواز‌و، گونجاو له‌گه‌ڵ كه‌سانی حوكمنهدراویان له‌گه‌ڵدا بكرێ.
ب: كه‌سانی گومانلێكراوی لاو، ده‌بێ به‌جیا له گه‌وره‌كان رابگیرێن، ده‌شبێ به زووترین كات لێكۆڵینه‌وه‌ی قه‌زاییان له‌گه‌ڵدا بكرێ.
3ـ سیسته‌می نهدامهتگه (پهژیوانگه) ده‌بێ جۆرێك ره‌فتار له‌گه‌ڵ تاكه‌كانی تێدا زاڵ بێ كه ئامانجه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی، چاككردنی ئهوانو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئابڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییان بێ. لاوانی خه‌تاكار ده‌بێ به‌جیا له گه‌وره‌كان بژین‌و، هه‌ڵسوكه‌وتی گونجاو له‌گه‌ڵ تهمهنو بارودۆخی قانوونیی خۆیان له‌گه‌ڵدا بكرێ.
مادده‌ی 11 :
ناكرێ مرۆڤێك به‌ند بكرێ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیووه پابه‌ندبوونی كۆنتراكتانهی خۆی بباته‌سه‌ر.
مادده‌ی 12:
1ـ هه‌ر مرۆڤێك له چوارچێوه‌ی سنووره‌كانی وڵاتی خۆیدا، ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی قانوونی مافی هاتوچۆی ئازادانه‌و هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوونی هه‌بێ.
2ـ هه‌ر مرۆڤێك ده‌بێ ئازادیی به‌جێهێشتنی هه‌ر وڵاتێك به وڵاته‌كه‌ی خۆیشیه‌وه هه‌بێ.
3ـ ئه‌م مافانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێكرا، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ به‌رته‌سك بكرێنه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌و كاتانه كه بهرتهسككردنیان بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌زمی گشتی، سڵامهتیو ره‌وشی گشتی، یان له پێناوی ]ره‌چاوكردنی[ ماف‌و ئازادیی كه‌سانی دیكه‌دا، پێویست بێ‌و، به هۆی قانوونه‌وه، قه‌راریان له‌سه‌ر درا بێ‌و، له‌گه‌ڵ مافه ناسراوه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م پهیماننامهیهشدا بگونجێن.
4ـ هیچ مرۆڤێك نابێ له مافی چوون بۆ وڵاتی خۆی، له‌خۆوه بێبه‌ش بكرێ.
مادده‌ی 13:
هه‌ر بێگانه‌یه‌ك كه به شێوه‌یه‌كی قانوونی ده‌كه‌وێته نێو سنووری وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یماننامه‌یه، ته‌نیا له حاڵه‌تێكدا له‌و وڵاته ده‌رده‌كرێ كه ئه‌م ده‌ركردنه به گوێره‌ی بڕیارێكی قانوونی بێ. ئه‌گه‌ر دهركردنهكه ناقانوونی بوو، یان هۆیه‌كی روونی پێوه‌ندیدار به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نه‌بوو، ده‌بێ رێگا به‌و كه‌سه بدرێ كه هۆیه‌كانی دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ركردنه، رابگه‌یه‌نێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌روه‌نده‌ی ئه‌و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رێك كه پێشتر دیاریكردووه، به هۆی ناوه‌نده خاوه‌ن سهلاحییهتهكانهوه، یان به هۆی كه‌سانێكی تایبه‌تی كه له لایه‌ن ناوه‌نده خاوه‌ن سهلاحییهتهكانهوه دیاریكراون، چاوی پێدا ده‌خشێندرێته‌وه.
مادده‌ی 14 :
1ـ هه‌موو تاكێ له به‌رانبه‌ر دادگا‌و ده‌زگای دادپه‌روه‌ریدا مافی یه‌كسانیان هه‌یه. له كاروباری بڕیاردان له باره‌ی هه‌ر تاوانێك كه ده‌درێته پاڵ تاكێك، یان بڕیارێك كه له دژی ماف‌و به‌رپرسیاره‌تییه قانوونییه‌كانی ئه‌و بێ، كه‌سی تاوانباركراو ده‌بێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ به هۆی دادگایه‌كی قانوونی، بێلایه‌ن، خاوه‌ن سهلاحییهتو سه‌ربه‌خۆ، به شێوه‌یه‌كی دادپهرهرانهو ئاشكرا له تاوانه‌كانی بكۆڵدرێته‌وه. چاپهمهنیو بیروڕای گشتی له‌وانه‌یه سه‌باره‌ت به لایه‌نی ئه‌خلاقی، نه‌زمی گشتی یان ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خه‌ڵك سه‌روه‌ر (دێموكرات)، له هه‌موو یان به‌شێك له دادگاكه مه‌نع بكرێن. كاتێك به‌رژه‌وه‌ندی ژیانی تایبه‌تیی لایه‌نه‌كانی كێشه‌كه وابخوازێ، یان دادگا له هه‌لومه‌رجی تایبه‌تیدا ئاشكرابوونی كۆبوونه‌وه‌كانی به زیانی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌زگای دادپه‌روه‌ری بزانێ، رێگا ده‌درێ كۆبوونه‌وه‌كانی دادگا له هه‌موو یان به‌شێك له ره‌وتی دادپرسیدا، نهێنی بن. به‌ڵام بڕیارێك كه له باره‌ی تاوانی جه‌زایی یان مه‌ده‌نییه‌وه ده‌درێ، ده‌بێ ئاشكرا بێ. مه‌گه‌ر ئه‌وكاته كه به‌رژه‌وه‌ندی تاكه گه‌نجه‌كان وابخوازێ، یان ره‌وتی دادپرسییهكه، پێوه‌ندیی به كێشه‌و ناكۆكیی خێزانی‌و، سه‌رپه‌رشتیی منداڵانه‌وه بێ.
2ـ هه‌ر كه‌سێك تاوانی ئه‌نجامدانی تاوانێكی دراوه‌ته پاڵ، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ك بێ تاوان سه‌یری بكرێ تا ئه‌وكاته كه به گوێره‌ی قانوون تاوانه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێنرێ.
3ـ له باره‌ی یهكجاریبوونی تاوان دژی تاك، هه‌ر كهسێكمافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه له یه‌كسانیی ته‌واودا له لانیكهمی مافه دهستهبهركراوهكانی خواره‌وه كه‌ڵك وه‌ربگرێ:
ئهلف- دهستبهجێو به وردی، به زمانێك كه لێی تێ‌بگا، له جۆر‌و هۆی تاوانێك كه دراوه‌ته پاڵـی، ئاگادار بكرێ.
بـ- كات‌و كارهاسانیی پێویستی به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی داكۆكینامهو وتووێژ له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێك كه بۆ خۆی ههڵـیبژاردووه، بۆ دابین بكرێ.
ج- بێ ماتهڵكردنی خۆڕایی، دادگایی بكرێ.
د- له كاتی دادگاییكردندا، بۆ خۆی له دادگا ئاماده بێ، بۆ خۆی به‌رگری له خۆی بكا، یان له رێگای پارێزه‌رێكه‌وه كه بۆ خۆی ههڵـیبژاردووه، به‌رگری له خۆی بكا. ده‌بێ له‌و مافانه‌ی خۆی ئاگادار بكرێ كه ئه‌گه‌ر پارێزه‌ری نییه، به مه‌رجێك به‌رژه‌وه‌نده‌كانی ده‌زگای دادپه‌روه‌ری بخوازێ‌و، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئه‌و توانای ئه‌وه‌ی نییه هه‌قده‌ستی پارێزه‌ر بدا، بێ ئه‌وه‌ی هه‌قده‌ست بدا، پارێزه‌ری بۆ ده‌گیرێ.
ه- له‌و شایه‌دانه‌ی به دژی ئه‌و شایه‌دییان داوه، سه‌رله‌نوێ پرسیار بكرێته‌وه، یان داوایان لـێ‌بكرێ سه‌رله‌نوێ شایه‌دی بده‌نه‌وه. هه‌ر له هه‌لومه‌رجێكی ئه‌وتۆشدا كه به دژی ئه‌و شایه‌دی دراوه، رێگا بدرێ كه‌سانێكیش به قازانجی ئه‌و شایه‌دی بده‌ن.
و- ئه‌گه‌ر ئه‌و زمانه‌ی له دادگادا قسه‌ی پێده‌كرێ، تێناگا، یان ناتوانێ قسه‌ی پێ‌بكا، ده‌بێ بێ ئه‌وه‌ی كرێی لـێبستێندرێ، وه‌ڕگێڕی بۆ بێنن تا یارمه‌تیی بكا.
ز- بۆ شایه‌دیدان له دژی خۆی، یان داننان به تاوانباریدا، نابێ هیچ زۆر یان سه‌پاندنێك هه‌بێ.
4ـ رێوشوێنی دادپرسی له باره‌ی كه‌سانی لاو ده‌بێ به گوێره‌ی تهمهنو به‌رژه‌وه‌ندو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئابڕوو بۆ ئه‌وان دیاری بكرێ.
5- هه‌ركه‌سێك كه به تاوانبار ده‌ناسرێ، به‌پێی قانوون ده‌بێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ كه تاوانباریو مهحكوومبوونهكهی به هۆی دادگایه‌كی به‌رزتره‌وه چاوی پێدا بخشێندرێته‌وه.
6ـ هه‌ركات كه‌سێك بڕیاری یه‌كجاری له‌سه‌ر مه‌حكوومییه‌ته‌كه‌ی درابوو، به‌ڵام پاشان له ئاكامی دۆزینه‌وه‌و ده‌ستكه‌وتنی به‌ڵگه‌و زانیاریی حاشا لـێنهكراودا روون بۆوه كه ئه‌و حوكمه‌ی دراوه هه‌ڵه‌یه‌كی قه‌زایی بووه‌و، حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه یان كه‌وته به‌ر لێبووردن، ئه‌و كه‌سه كه له ئاكامی ئه‌و حوكمه‌و سزادانه‌دا تووشی ئازار‌و كوێره‌وه‌ری بووه، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌پێی قانوون داوای بژاردنه‌وه‌ی زیان بكا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت بۆ خۆی كه‌م یان زۆر ده‌ستی له نه‌دركاندنی زانیارییهكهو روون نه‌بوونه‌وه‌ی راستییه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌م مافه‌ی نییه.
7ـ هه‌ر كه‌سێك كه به هۆی قانوونی سزادانی وڵات، به تاوانێك مه‌حكووم ده‌كرێ یان به بێ‌تاوان ده‌ناسرێ، نابێ جارێكی دیكه دادگایی، مه‌حكووم‌و ته‌مبێ بكرێته‌وه.
مادده‌ی 15 :
1ـ هیچ كه‌سێك نابێ هاوكات سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌ك یان ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌و كرده‌وه‌یه كه به‌پێی قانوونی نه‌ته‌وه‌یی یان نێونه‌ته‌وه‌یی تاوان نییه، مه‌حكووم بكرێ. هه‌روه‌ها نابێ هیچ سزایه‌كی توندتر له‌و سزایه‌ی له كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌دا بۆ تاوانه‌كه هه‌بوو، دیاری بكرێ. ئه‌گه‌ر پاش ئه‌نجامدانی تاوان، رێوشوێنی قانوونیی دیكه دابنرێ‌و سزایه‌كی سووكتر بۆ ئه‌و تاوانه دیاری بكرێ، تاوانبار ده‌بێ له‌و رێوشوێنانه كه‌ڵك وه‌ربگرێ.
2ـ هیچ كام له رێوشوێنه‌كانی ئه‌م مادده‌یه نابێ له‌گه‌ڵ دادپرسیو سزادانی كه‌سێك كه له كاتی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌یه‌ك یان ده‌ست لـێههڵگرتنیدا، كرده‌وه‌كه‌ی به گوێره‌ی رێوشوێنه گشتییه‌كانی قانوونه ناسراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی تاوان نه‌بووه، ناته‌بایی هه‌بێ.
مادده‌ی 16:
هه‌ر كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له هه‌ر شوێنێك له به‌رانبه‌ر قانوون‌دا، وه‌ك كه‌سێكی حوقووقی بناسرێ.
مادده‌ی 17 :
1_ ده‌ستێوه‌ردان له ژیانی تایبه‌تی، خێزانی، ماڵ‌و نامه‌گۆڕینه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك، له‌خۆوه (به‌بێ ئیزنی قانوون) یان به‌پێچه‌وانه‌ی قانوون، قه‌ده‌غه‌یه. هه‌روه‌ها نابێ شه‌رافه‌ت و ئابڕووی هیچ كه‌سێك بكه‌وێته به‌ر ده‌ستدرێژیی ناقانوونییه‌وه.
2_هه‌ر كه‌سێك ئه‌م مافانه‌ی هه‌یه له به‌رانبه‌ر ئه‌م جۆره ده‌ستدرێژی و ده‌ستێوه‌ردانانه‌دا، له لایه‌ن قانوونه‌وه پشتگیری لـێ‌بكرێ.
مادده‌ی 18 :
1_ هه‌ر مرۆڤێك، مافی ئازادیی بیركردنه‌وه، بیروڕا و ئایینی هه‌یه. ئه‌م مافه ده‌سه‌ڵات و ئازادیی قه‌بوڵكردنی دڵخوازانه‌ی ئایین یان بیروڕایه‌كیش ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ر مرۆڤێك له ده‌ربڕینی راشكاوانه‌ی ئایین یان بیروڕای خۆیدا به شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی یان به‌كۆمه‌ڵ‌و به نهێنی یان ئاشكرا سه‌ربه‌سته. ئه‌م دهسهڵاتو ئازادییه، فێربوون و فێركردنی رێوشوێنه ئایینییه‌كانی هه‌ر مرۆڤێكیش ده‌گرێته‌وه.
2- له‌م جۆره نموونانه‌دا، نابێ زۆری له هیچ كه‌س بكرێ. هه‌روه‌ها نابێ ئازادیی كه‌سێك له قه‌بوڵكردنی ئایینێك یان بیروڕایهكدا كه به ویستی خۆی ههڵـیبژاردووه، زیانی پێبگا.
3- ته‌نیا ئه‌وكاته ده‌كرێ ئازادیی ده‌ربڕین، ئایین‌و بیروڕای كه‌سێك به‌رته‌سك بكرێ كه به گوێره‌ی قانوون، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی گشتی، نه‌زم، سڵامه‌تیی رهوشتو ماف‌و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی كه‌سانیتر پێشبینی كرابێ.
4ـ وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یماننامه‌یه، به‌رعۆده ده‌بن كه ئازادیی دایكوبابانو سه‌رپه‌رستانی قانوونی له فێركردنی رێوشوێنی ئایینی‌و ئه‌خلاقی به منداڵانیانو به گوێره‌ی بیروڕای خۆیان بپارێزن.
مادده‌ی 19:
1_هه‌ر مرۆڤێك مافی هه‌یه كه بۆچوونه‌كانی خۆی بێتێههڵقورتاندن و ڕێ لـێگرتنی كه‌سانی دیكه، ده‌رببرێ.
2_ هه‌ر مرۆڤێك مافی ئازادیی ده‌ربڕینی هه‌یه. ئه‌م مافه، ئازادیی فێربوونی زانست، وه‌رگرتن و دانی زانیاری و هه‌رچه‌شنه بیروڕایه‌ك ده‌گرێته‌وه، بێ له‌به‌رچاوگرتنی چۆنیه‌تیی ده‌ربڕینه‌كه‌ی: به زمان بێ یان به نووسین، به چاپكراوی یان له فۆرمی هونه‌ری و به هه‌ر شێوه‌یه‌كی دیكه كه خۆی ههڵـیبژاردووه.
3_ جێبه‌جێكردنی مافه‌كانی گونجاو له به‌ندی 2ی ئه‌م مادده‌یه‌دا ئه‌ركی تایبه‌تی و به‌رپرسایه‌تیی له‌گه‌ڵدایه، له‌وانه‌یه هێندێك سنووری دیاریكراوی بۆ دابنرێ. ئه‌م سنوورداركردنانه، ته‌نیا ده‌بێ له‌به‌ر ئه‌م پێویستییانه‌ی خواره‌وه‌و به هۆی قانوونه‌وه ئه‌نجامبدرێ:
ئهلف- بۆ رێزنان له مافه‌كان یان ئابڕووی كه‌سانی دیكه.
ب- پاراستنی ئاسایشی گشتی، رێكوپێكی و سڵامه‌ت و ره‌وشی گشتی.
مادده‌ی 20 :
1_ هه‌رچه‌شنه پڕوپاگه‌نده‌یه‌ك بۆ شه‌ڕ، به‌پێی قانوون قه‌ده‌غه‌یه.
2_هه‌رچه‌شنه هاندانی گیانی دژایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی، ره‌گه‌زی یان ئایینی كه ببێته هۆی دنه‌دانی جیاوازی‌دانان، یان دوژمنایهتیو توندوتیژی، به گوێره‌ی قانوون قه‌ده‌غه‌یه.
مادده‌ی 21 :
مافی پێكهێنانی كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه به‌ره‌سمی ده‌ناسرێ. بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م مافه هیچ سنوور‌و چوارچێوه‌یه‌ك دانانرێ، مه‌گه‌ر به گوێره‌ی قانوون، ئه‌ویش له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دێموكراتیك‌و له‌به‌ر پێویستیی به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، هێمنایه‌تیی گشتی، رێكوپێكی گشتی، پارێزگاری له سڵامه‌ت ره‌وشی گشتی، یان پارێزگاری لهئازادییهكانی كه‌سانی دیكه.
مادده‌ی 22 :
1ـ هه‌موو كه‌سێك مافی ئازادیی پێكهێنانی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌ی هه‌یه. ئه‌م مافه پێكهێنانی یهكیهتییهكانو ئه‌ندامه‌تی له‌واندا به‌مه‌به‌ستی پارێزگاری له هۆگرییهكانو قازانجه‌كان ده‌گرێته‌وه.
2ـ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌و مافانه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێ به‌رته‌سك بكرێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌و سنوورداركردنه به گوێره‌ی قانوون، ئه‌ویش له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دێمۆكراتیك‌و سه‌باره‌ت به پێویستیی به‌رژه‌وه‌ند، ئاسایشی گشتی، هێمنایه‌تیی گشتی، رێكوپێكیی گشتی، پارێزگاری له سڵامهتیو ره‌وشی گشتی‌و پاراستنی ئازادیی كه‌سانی دیكه بێ. ئه‌م سنوورداركردنه قانوونییه ئه‌ندامانی هێزه چهكدارهكانو پولیسیش ده‌گرێته‌وه.
3ـ هیچكام له رێوشوێنه‌كانی ئه‌م مادده‌یه، رێگا به وڵاتانی ئه‌ندامی په‌یماننامه‌ی ساڵـی 1948ی رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كار- تایبه‌ت به ئازادیی پێكهێنانی یه‌كیه‌تی‌و پشتیوانی له مافی خۆڕێكخستن- نادا به هۆی قانووندانان یان جۆری به‌ڕێوه‌بردنی قانوونه‌كان، دژایه‌تیی ئه‌و ده‌سته‌به‌رانه بكا كه له په‌یماننامه‌كه‌دا هاتوون.
مادده‌ی 23:
1- بنه‌ماڵه یه‌كه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و توخمێكی (كۆڵه‌كه‌یه‌كی) بنچینهییو سروشتیی كۆمه‌ڵگه‌یه و، شایانی ئه‌وه‌یه به هۆی كۆمه‌ڵگه و ده‌وڵه‌ته‌وه، پارێزگاریی لـێ‌بكرێ.
2- مافی پێكه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌ش و پێكهێنانی بنه‌ماڵه بۆ پیاوان و ژنانێك كه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌م ته‌مه‌نه، به‌ره‌سمی ده‌ناسرێ.
3- هیچ ژیانێكی هاوبه‌ش به‌بێ ره‌زامه‌ندیی ئازادانه‌و به ته‌واویی ژن‌و پیاو پێكناهێنرێ.
4- وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یماننامه‌یه، ده‌بێ هه‌نگاوی گونجاو به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی یه‌كسانیی مافه‌كان‌و به‌رپرسایه‌تییه‌كانی ژن‌و مێرد له كاتی پێكه‌وه‌نان‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژیانی هاوبه‌شدا هه‌ڵبگرن. له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژیانی هاوبه‌شدا، ده‌بێ بۆ پارێزگاری له منداڵان، پێشبینیی پێویست كرابێ.
مادده‌ی 24:
1- هه‌ر منداڵێك، به‌بێ هیچ جیاوازیدانانێك له باری ره‌گه‌ز، ره‌نگ، جینس، زمان، ئایین، نه‌ته‌وه یان ره‌چه‌ڵه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سامان یان به‌ستراوه‌یی خوێنی‌و خزمایه‌تی كه به سه‌رنجدان به كه‌میی ته‌مه‌ن دیاری كراون، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه‌ڵك له پشتگیریی پارێزگارانه‌ی بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگه وه‌ربگرێ.
2- هه‌ر منداڵێك ده‌ستبه‌جێ دوای له‌دایكبوون ده‌بێ ناوی بۆ دانرێو ئه‌م ناوه‌ش تۆمار بكرێ.
3- هه‌ر منداڵێك مافی وه‌رگرتنی هاووڵاتێتی هه‌یه.
مادده‌ی 25 :
هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بێ له‌به‌رچاوگیرانی ئه‌م سنوورانه‌ی له به‌ندی 2دا هاتوونو (هه‌روه‌ها) بێسنوورو له‌مپه‌ری بێجێ، ده‌بێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ:
ئهلف- له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری گشتیدا، راسته‌وخۆ یان له رێگای هه‌ڵبژاردنی ئازادی نوێنه‌رانه‌وه، به‌شدار بێ.
ب- له هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌یی بێخه‌وشدا كه به ده‌نگی گشتیی وهكیهكو نهێنی بهڕێوهدهچێو، ده‌ربڕینی ئازادانه‌ی داخوازه‌كانی ده‌نگده‌ران ده‌سته‌به‌ر ده‌كا، مافی هه‌ڵبژاردن‌و هه‌ڵبژێرانی هه‌یه.
ج- (هه‌ر وڵاتێك) به‌پێی مه‌رجه گشتییه‌كان، مافی وه‌كیه‌كی بۆ ئه‌نجامدانی پیشه گشتییه‌كانی وڵاتی خۆی هه‌یه.
مادده‌ی 26:
هه‌موو تاكه‌كان له به‌رانبه‌ر قانوون‌دا یه‌كسانن‌و به‌بێ جیاوازی، مافی پارێزرانی (پشتیوانیی) وه‌كیه‌ك له لایه‌ن قانوونهوهیان هه‌یه. له‌م باره‌وه، قانوون ده‌بێ پێشی هه‌رچه‌شنه هه‌ڵاواردنێك بگرێ‌و، بۆ هه‌موو تاكه‌كان پشتیوانیی كاریگهرو وه‌كیه‌ك دژی هه‌رچه‌شنه جیاوازی‌دانان، له هه‌ر قۆناغێكدا له باری ره‌گه‌ز، ره‌نگ، جینس، زمان، ئایین، بیروڕای سیاسی یان باوه‌ڕی دیكه، ره‌چه‌ڵه‌كی نهتهوهییو كۆمه‌ڵایه‌تی، سامان، به‌ستراوه‌یی خوێنی‌و خزمایهتیو هه‌ر بارودۆخێكی دیكه‌وه دابین بكا.
مادده‌ی 27 :
له‌و وڵاتانه‌دا كه كه‌مایه‌تیی ره‌گه‌زی، ئایینی یان زمانی هه‌ن، كه‌سانێك كه سه‌ر به‌و كهمایهتییانهن، نابێ مافی (پێكهێنانی) كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خۆیان‌و (هه‌روه‌ها) كه‌ڵكوه‌رگرتن له كولتوور‌و دهربڕینو جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه ئایینییهكانو قسهكردنو نووسین به زمانی خۆیان لـێ زه‌وت بكرێ.
به‌شی چواره‌م
مادده‌ی 28 :
1- كۆمیته‌یه‌كی مافی مرۆڤـ (لێره به‌دواوه له‌م په‌یماننامه‌یه‌دا هه‌روه‌ك كۆمیته ناوی ده‌برێ) داده‌مه‌زرێ. ئه‌م كۆمیته‌یه له 18 ئه‌ندام پێكدێو ئه‌و ئه‌ركانه جێبه‌جێ ده‌كا كه له به‌نده‌كانی داهاتوو (2و3)دا دێن.
2- ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمیته‌یه له هاووڵاتیانی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه پێكدێن، له كه‌سانێك كه له باری ره‌وشته‌وه خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندیی بهرزنو، لێوه‌شاوه‌یی ئه‌وان له بواری مافی مرۆڤدا ده‌ركه‌وتووه. به‌شداریی هێندێك كه‌س كه له كاروباری قهزاییدا ئه‌زموونیان هه‌یه له لایه‌ن كۆمیته‌وه گرینگی پێده‌درێ.
3- ئه‌ندامانی كۆمیته، هه‌ڵده‌بژێردرێن (هه‌ڵبژێردراون)و به‌پێی لێوه‌شاوه‌یی له‌م كۆمیته‌یه‌دا خزمه‌ت ده‌كه‌ن (نوێنه‌رانی ره‌سمیی ده‌وڵه‌تی وڵاته‌كه‌ی خۆیان نین)
مادده‌ی 29 :
1- ئه‌ندامانی كۆمیته به ده‌نگی نهێنیو له نێو لیستی ئه‌و كه‌سه شیاوانه كه مه‌رجه‌كانیان له مادده‌ی 28دا هاتووه‌و، هه‌ر به‌م مه‌به‌سته له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه‌وه كاندیدا كراون، هه‌ڵده‌بژێردرێن.
2- هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه ناتوانێ له 2 كه‌س زیاتر كاندیدا بكا. ئه‌م كه‌سانه ده‌بێ هاووڵاتێتی (تابعیت) ئه‌و وڵاته‌یان هه‌بێ كه كاندیدایان ده‌كا.
3- هه‌ر تاكێك بۆی هه‌یه دووباره كاندیدا بێته‌وه.
مادده‌ی 30 :
1- یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن نابێ دره‌نگتر له 6 مانگ دوای ده‌ستپێكردنی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م په‌یماننامه‌یه، به‌ڕێوه‌بچێ.
2- لانیكه‌م چوار مانگ پێش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك له كۆمیته‌دا- بێجگه له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی به‌پێی مادده‌ی 34 بۆ پڕكردنه‌وه‌ی جێگای به‌تاڵ ئه‌نجام ده‌درێن- سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێ وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه بۆ ناساندنی كاندیدای ئه‌ندامه‌تی له ماوه‌ی 3 مانگدا بانگهێشتن بكا.
3- سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌بێ لیسته‌یه‌ك به‌پێی ریزبه‌ندیی پیته‌كانی ئه‌لفوبێ له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كه به‌م شێوه ده‌بنه كاندیدای ئه‌ندامه‌تی له كۆمیته‌دا، وێڕای دیاریكردنی ناوی ئه‌و وڵاتانه كه ئه‌وانیان (بۆ ئه‌ندامه‌تیی كۆمیته) كاندیدا كردووه، ئاماده بكا‌و بیدا به ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه. هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته ده‌بێ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به به‌شداریی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه پێكیهێناوه، ئه‌نجام بدرێ. ئاستی شه‌رعییه‌ت په‌یداكردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، به‌شداریی دوو له سێی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه‌یه كه‌سانێكیش كه بۆ ئه‌ندامه‌تیی ئه‌م كۆمیته‌یه هه‌ڵده‌بژێردرێن ده‌بێ ئه‌و كاندیدایانه بن كه زۆرترین ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێناوه‌و، خاوه‌نی زۆرایه‌تیی ره‌های ده‌نگی نوێنه‌رانی وڵاتانی ده‌نگده‌رو به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ن.
مادده‌ی 31 :
1- كۆمیته ناتوانێ زیاتر له كه‌سێك له هه‌ر وڵاتێك به‌ئه‌ندام وه‌ربگرێ.
2- له هه‌ڵبژاردنی (ئه‌ندامانی) كۆمیته‌دا، ده‌بێ سه‌رنج بدرێته ره‌چاوكردنی دابه‌شینی دادپه‌روه‌رانه‌ی جوگرافیایی ئهندامانو نوێنه‌رانی شارستانییه جۆراوجۆرهكانو سیسته‌مه حوقووقی (قانوونی)یه گه‌وره‌كان.
مادده‌ی 32 :
1ـ ئه‌ندامانی كۆمیته ده‌بێ بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ هه‌ڵبژێردرێن. ئه‌وان بۆ هه‌ڵبژێرانه‌وه‌ی دووباره ده‌توانن خۆیان كاندیدا بكه‌نه‌وه. به‌ڵام ماوه‌ی ئه‌ندامه‌تیی 9 كه‌س له ئه‌ندامانی هه‌ڵبژێردراو له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردندا، ده‌بێ پاش ته‌واوبوونی 2 ساڵ، كۆتایی پێبێ. ناوی ئه‌م 9 ئه‌ندامه ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ به‌دوای یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن به شێوه‌ی تیر و پشك لـێهاویشتنو به هۆی سه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌و، به گوێره‌ی مادده‌ی 30ی به‌ندی 4، دیاری بكرێن.
2ـ هه‌ڵبژاردن به‌دوای كۆتایهاتنی ماوه‌ی خزمه‌تدا، به‌پێی مادده‌كانی پێشووی ئه‌م به‌شه له په‌یماننامه به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
مادده‌ی 33 :
1- هه‌ركات ئه‌ندامێكی كۆمیته به هه‌ر هۆیه‌ك جگه له نههاتنێكی كاتی، ده‌ست له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی ههڵبگرێو ئه‌ندامانی دیكه‌ی كۆمیته له‌سه‌ر (ئه‌م كاره) یه‌كده‌نگ بن، سه‌رۆكی كۆمیته ده‌بێ سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان-كه‌سێك كه ده‌بێ رابگه‌یه‌نێ كورسیی ئه‌م كه‌سه به‌تاڵه- ئاگادار بكاته‌وه.
2- ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی كۆمیته بمرێ یان ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، سه‌رۆك (ی كۆمیته) ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان- كه‌سێك كه ده‌بێ چۆڵبوونی ئه‌و كورسییه له رۆژی مردن یان رۆژی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كاریگه‌ر رابگه‌یه‌نێ- ئاگادار بكاته‌وه.
مادده‌ی 34:
1ـ هه‌ركات چۆڵبوونی كورسی (بێخاوه‌ن بوون) به گوێره‌ی مادده 33 راگه‌یه‌ندراو، له ماوه‌ی 6 مانگی دوای راگه‌یه‌ندرانی چۆڵبوونی كورسییه‌كه‌دا ئه‌ندامی جێ‌نشین نه‌هاتبووه سه‌ركار، سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه راده‌گه‌یه‌نێ كه (ده‌توانن) له ماوه‌ی 2 مانگدا به‌پێی مادده‌ی 29 بۆ پڕكردنه‌وی كورسیی چۆڵ، كاندیداكانی خۆیان بناسێنن.
2ـ سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به گوێره‌ی ریزبه‌ندیی پیته‌كانی ئهلف و بێ، لیسته‌یه‌ك له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كاندیدای ئه‌ندامه‌تی له كۆمیتهدان، ئاماده دهكاو، ده‌یدا به وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه. هه‌ڵبژاردن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسیی چۆڵ (بێخاوه‌ن) به گوێره‌ی رێوشوێنه‌كانی ئه‌م به‌شه‌ی ئه‌م په‌یماننامه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
3ـ هه‌ر ئه‌ندامێكی كۆمیته كه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورسیی چۆڵ، به‌پێی مادده‌ی 33 هه‌ڵ ده‌بژێردرێ، بۆ پاشماوه‌ی ئه‌و ده‌وره‌یه‌ی ئه‌ندامێك كه كورسییه‌كه‌ی به‌پێی مادده‌ی 33 به‌تاڵ ماوه‌ته‌وه، ده‌بێته ئه‌ندامی كۆمیته.
مادده‌ی 35 :
ئه‌ندامانی كۆمیته به په‌سندی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌پێی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی دیاری‌یان دهكاو به سه‌رنجدان به به‌رپرسایه‌تییه گرنگه‌كانی كۆمیته، له سه‌رچاوه (دارایی)كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان مووچه وه‌رده‌گرن.
مادده‌ی 36 :
سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كارمهندو كارهاسانیی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌رچی كاریگه‌رتری ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كۆمیته (به هۆی ئه‌م په‌یماننامه‌یه كه‌وتۆته ئه‌ستۆی) بۆ كۆمیته دابین ده‌كا.
مادده‌ی 37 :
1ـ سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ندامانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته بۆ ناوه‌ند (بنكه)ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بانگهێشتن ده‌كا.
2ـ پاش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه، كۆمیته كۆبوونه‌وه‌كانی به‌پێی ئه‌و ماوه‌یه كه له پێڕه‌وی نێوخۆیی خۆیدا دیاری كراوه، پێكدێنێ.
3ـ كۆمیته به شێوه‌ی ئاسایی له ناوه‌ند (بنكه)ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یان له نووسینگه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤـ، كۆده‌بێته‌وه.
مادده‌ی 38:
هه‌ر ئه‌ندامێكی كۆمیته به‌ر له وه‌ئه‌ستۆگرتنی ئه‌ركه‌كانی، ده‌بێ به شێوه‌ی ره‌سمی له كۆبوونه‌وه‌ی ئاشكرای كۆمیته‌دا رابگه‌یه‌نێ (به‌رعۆده ده‌بێ) كه ئه‌ركه‌كانی خۆی له‌وپه‌ڕی بێلایهنیو به ویژدانه‌وه ئه‌نجامده‌دا.
مادده‌ی 39 :
1- كۆمیته ده‌بێ (ئه‌ندامانی) ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی خۆی بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ هه‌ڵبژێرێ. ئه‌وان بۆیان هه‌یه سه‌رله‌نوێ هه‌ڵبژێردرێنه‌وه.
2- كۆمیته بۆخۆی قانوون‌و رێوشوێنه نێوخۆییه‌كانی خۆی دیاری ده‌كا. به‌ڵام ئه‌م قانوونه ده‌بێ ئه‌م خاڵانه‌یان تێدا ره‌چاو كرابێ:
ئهلف- ئاستی ره‌وایی په‌یداكردنی كۆبوونه‌وه‌كان 12 كه‌س بێ.
ب- بڕیاره‌كانی كۆمیته به زۆرایه‌تیی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو وه‌رگیرابێ.
مادده‌ی 40 :
1ـ وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه به‌رعۆده ده‌بن كه له باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ هاتنه‌دیی مافه ناسراوه‌كانی نێو ئه‌م په‌یمانه‌و كه‌ڵكوه‌رگرتنی هه‌رچی زیاتر له‌م مافانه هه‌ڵیانگرتوون، به‌م پێیه راپۆرت بده‌نه‌وه:
ئهلف- له ماوه‌ی ساڵێك دوای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م په‌یمانه له‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام بوو به ئه‌ركێكی پێویست.
ب- دوای ئه‌و ماوه‌یه هه‌ركات كه كۆمیته داوایكرد:
2ـ هه‌موو راپۆرته‌كان ده‌بێ بدرێن به سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌ویش بۆ پێراگه‌یشتن ده‌یداته‌وه به كۆمیته. راپۆرته‌كان ده‌بێ له باره‌ی ئه‌و هۆكارو گرفتانه‌وه بن كه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی رێوشوێنه‌كانی ئه‌م په‌یمانه كاریگه‌رییان هه‌یه.
3ـ سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاش راوێژ‌و بیروڕاگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمیته، وێنه‌ی هێندێك به‌شی راپۆرته‌كان (كه لایه‌نی پسپۆرییان هه‌یه) ده‌دا به دامه‌زراوه پسپۆرییه‌كان كه له‌و بوارانه‌دا خاوه‌ن سهلاحییهتن.
4ـ كۆمیته له‌و راپۆرتانه‌ی له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه‌وه پێی دراون، ده‌كۆڵێته‌وه. (پاشان) راپۆرته‌كانی خۆی‌و هه‌روه‌ها ئه‌و پێشنیازه گشتییانه‌ش كه له‌وانه‌یه شایانی سهرنجو گونجاو بن، بۆ وڵاتانی ئه‌مدامی ئه‌م په‌یمانه ده‌نێرێ. هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه كۆمیته ئه‌م پێشنیازانه وێڕای روونووسی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له وڵاتانی ئه‌ندامه‌وه پێی گه‌یشتوون، بدا به شوورای ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی.
5ـ وڵاتانی ئه‌ندانی ئه‌م په‌یمانه به گوێره‌ی به‌ندی 4ی ئه‌م مادده‌یه ده‌توانن بۆچوونی خۆشیان له باره‌ی پێشنیازه‌كانه‌وه بۆ كۆمیته بنێرن.
مادده‌ی 41:
1ـ به‌پێی ئه‌م مادده‌یه هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه ده‌توانێ هه‌ركاتێك رابگه‌یه‌نێ كه لێوه‌شاوه‌یی كۆمیته بۆ وهرگرتنو پێڕاگه‌یشتنی سكاڵاكانی وڵاتێكی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه له‌م باره‌وه كه وڵاتێكی دیكه(ی ئه‌ندام) به‌رپرسیاره‌تیی خۆی ئه‌نجام نادا، به‌ڕه‌سمی بناسێ. به‌پێی ئه‌م مادده‌یه، ئه‌و سكاڵایانه وهردهگیرێنو لێیان ده‌پرسرێته‌وه كه وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه، سه‌لاحییه‌تی كۆمیته بۆ راگه‌یشتن به‌وانی به‌ڕه‌سمی ناسیبێ. هه‌ر سكاڵایه‌ك كه پێوه‌ندیی به وڵاتێكی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه‌وه هه‌بێ كه ئه‌م سهلاحییهتهی كۆمیته‌ی به‌ڕه‌سمی نه‌ناسیبێ، وه‌رناگیرێ. ئه‌و سكاڵایانه‌ی به گوێره‌ی ئه‌م مادده‌یه وه‌رده‌گیرێن به‌م پێیه كه له خواره‌وه‌دا هاتووه، هه‌نگاویان بۆ ده‌نرێ:
ئهلف- ئه‌گه‌ر وڵاتێكی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه بۆی ده‌ربكه‌وێ كه وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌ندام رێوشوێنه‌كانی ئه‌م په‌یمانه جێبه‌جێ ناكا، (ئه‌و وڵاته) به سكاڵای بهنووسراوو ده‌ستنیشانكردنی نموونه، سه‌رنجی وڵاتی ئه‌ندام راده‌كێشێ. له ماوه‌ی 3 مانگ پاش وه‌رگرتنی سكاڵا(ی به‌نووسراو)دا، وڵاتی وه‌رگری سكاڵاكه، روونكردنه‌وه یان هه‌ر چه‌شنه لێدوانێكی نووسراوی دیكه بۆ روونبوونهوی بابه‌ته‌كه ده‌دا به وڵاتی به‌رزكه‌ره‌وه‌ی سكاڵا. (روونكردنه‌وه‌و لێدوان) ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گونجێ ده‌بێ زانیاریی پێوه‌ندیدار به رێساكانی دادپرسی نێوخۆیی ]ئه‌و وڵاته[و هه‌نگاوه‌كانی تایبه‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه یان چاكسازیی ئه‌و رێسایانهو هه‌ر شتێكی به‌كه‌ڵكی دیكه‌ی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌ی تێدا بێ.
ب- ئه‌گه‌ر دوو وڵاتی ئه‌ندام له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه، به‌ره‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌و ره‌زامه‌ندی نه‌چوون، له ماوه‌ی 6 مانگی دوای وه‌رگرتنی یه‌كه‌م سكاڵادا، هه‌ركام له دوو وڵاته‌كه، مافی ئه‌وه‌ی ده‌بێ كه كێشه‌كه به نامه به كۆمیته‌و وڵاتی پێوه‌ندیدار به بابه‌ته‌كه رابگه‌یه‌نێ.
ج- كۆمیته ته‌نیا له‌و حاڵه‌ته‌دا له كێشه‌كه ده‌پرسێته‌وه كه روون بووبێته‌وه هه‌موو رێگاچاره نێوخۆییه گونجاوه‌كان له باره‌ی ئه‌م كێشه‌یه، به گوێره‌ی بنه‌ماكانی قانوونه ناسراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌ڵكیان لـێوهرگیراوهو ئاكامی نه‌بووه. ئه‌م رێسایه له باره‌ی هێندێك نموونه‌وه كه سكاڵاكه به جۆرێكی پاساوهه‌ڵنه‌گر درێژبۆته‌وه، به‌ڕێوه‌ناچێ.
د- كۆمیته، به‌پێی ئه‌م مادده‌یه، له كاتی راگه‌یشتنی به سكاڵاكان، كۆبوونه‌وه‌ی پێڕاگه‌یشتن پێكدێنێ.
ه- به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی گونجاو له به‌ندی ج دا، كۆمیته هه‌نگاوی گونجاو و سه‌رنجه‌كانی خۆی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری دۆستانه‌ی كێشه ]ی جێی ناكۆكی[و له‌سه‌ر بناغه‌ی رێزنان له مافی مرۆڤـ‌و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه ناسراوه‌كان كه له‌م په‌یمانه‌دا هاتوون ده‌دا به وڵاتانی ئه‌ندام.
و- كۆمیته بۆ راگه‌یشتن به هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه داوای لـێ‌كراوه پێی رابگا، ده‌توانێ به سه‌رنجدان به نیوه‌ڕۆكی به‌ندی (ب)، زانیاریی تایبه‌ت به‌و كێشه‌یه له وڵاتی پێوه‌ندیدار داوا بكا.
ز- وڵاتانی پێوه‌ندیداری ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه، به‌پێی نیوه‌رۆكی به‌ندی ب، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له كاتی راگه‌یشتنی كۆمیته به كێشه‌كه، نوێنه‌ریان له كۆمیته‌دا ههبێو بۆچوون‌و لێدوانی خۆیان به زمان‌و به نووسراوه پێشكه‌ش بكه‌ن.
ح- كۆمیته له ماوه‌ی 12 رۆژ پاش وه‌رگرتنی یادداشت (نامه)، به‌پێی به‌ندی ب، قه‌بوڵ ده‌كا رایۆرت بداته‌وه كه:
1- ئه‌گه‌ر رێگاچاره‌یه‌ك به‌پێی به‌ندی (ه) نه‌دۆزرایه‌وه، كۆمیته راپۆرتی خۆی به كورتی‌و ته‌نیا له باره‌ی رووداوه‌كان‌و رێگاچارهكه، ئاماده ده‌كا.
2- ئه‌گه‌ر رێگاچاره‌یه‌ك به‌پێی نێوه‌رۆكی به‌ندی (ه) نه‌دۆزرایه‌وه، كۆمیته راپۆرتی خۆی به كورتی‌و ته‌نیا له باره‌ی رووداوه‌كانه‌وه ئاماده ده‌كا. بۆچوونی زارهكیو به‌نووسراو كه له لایه‌ن وڵاتانی پێوه‌ندیداره‌وه ده‌ربڕاون، تۆمار دهكرێنو ده‌كرێ به پاشكۆی راپۆرته‌كه. له باره‌ی هه‌ر بابه‌تێكه‌وه، راپۆرتێك به وڵاتانی پێوهندیدارو ئه‌ندامی په‌یمان راده‌گه‌یه‌ندرێ.
2ـ رێوشوێنه‌كانی ئه‌م مادده‌یه، له‌و كاته‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن كه 10 وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه، به‌پێی به‌ندی 1ی ئه‌م مادده‌یه، راگه‌یه‌ندراویان ده‌ركردبێ. راگه‌یه‌ندراوی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه ده‌درێته سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌ویش وێنه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه بۆ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام ده‌نێرێ. راگه‌یه‌ندراوێك، هه‌ر كاتێك ده‌كرێ به هۆی یادداشتێك كه بۆ سكرتێری گشتی نووسراوه، وه‌ربگیرێته‌وه. وه‌رگرتنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراو، كار ناكاته سه‌ر سكاڵایه‌ك كه پێشتر به‌پێی ئه‌م مادده‌یه ناردراوه ]بۆ كۆمیته[. هیچ سكاڵایه‌كی دیكه به‌دوای گه‌یشتنی یادداشتی وه‌رگرتنه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندراو به سكرتێری گشتی، وه‌رناگیرێ. مه‌گه‌ر ئه‌وه كه وڵاتی ئاماژه‌پێكراو، راگه‌یه‌ندراوێكی نوێ ده‌ربكا.
مادده‌ی 42:
1ـ ئهلف- ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك به‌پێی مادده‌ی 41 بۆ كۆمیته ناردرابێو ]ئه‌و كێشه‌یه[ به ره‌زامه‌ندیی وڵاتانی ئه‌ندامی پێوه‌ندیدار چاره‌سه‌ر نه‌كرابێ، كۆمیته ده‌توانێ به ره‌زامه‌ندیی پێشتری وڵاتانی ئه‌ندامی پێوه‌ندیدار، كۆمیسیۆنێكی تایبه‌تی رێككه‌وتن دیاری بكا. (كه لێره به‌دواوه هه‌ر به كۆمیسیۆن ناوی ده‌برێ). كۆمیسیۆن به مه‌به‌ستی ]دۆزینه‌وه‌ی[ چاره‌سه‌رێكی هێمنانه له باره‌ی كێشه‌ی ]جێی ناكۆكی[، له‌سه‌ر بناغه‌ی رێزگرتن له‌م په‌یمانه، یارمه‌تیی به‌كه‌ڵك ده‌كا.
ب- كۆمیسیۆن له 5 ئه‌ندام پێكدێ كه وڵاتانی ئه‌ندامی پێوه‌ندیدار، قهبوڵیانن. ئه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌ندامی پێوه‌ندیدار له‌سه‌ر پێكهاته‌ی هه‌موو یان به‌شێك له [ئه‌ندامانی] كۆمیسیۆن له ماوه‌ی 3 مانگدا رێك نه‌كه‌وتن، ئه‌و ژماره‌یه له ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن كه له‌سه‌ریان رێك نه‌كه‌وتوون، به ده‌نگی نهێنیو به زۆرایه‌تیی دوو له سێی ئه‌ندامانی كۆمیته، له نێو ئه‌نداماندا هه‌ڵده‌بژێردرێن.
2ـ ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن سه‌باره‌ت به سهلاحییهتو لێوه‌شاوه‌یی كه‌سیی خۆیانه‌وه‌یه كه ئه‌م ئه‌ركانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن (نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتانی خۆیان له كۆمیسیۆندا ناكه‌ن). ئه‌وان نابێ هاووڵاتیی وڵاتانی ئه‌ندامی پێوه‌ندیدار، یان هاووڵاتیی وڵاتێك بن كه ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه نییه یان هاووڵاتیی وڵاتێك بن كه به گوێره‌ی مادده‌ی 41، راگه‌یه‌ندراوی ده‌رنه‌كردووه.
3ـ كۆمیسیۆن (بۆخۆی) سه‌رۆكی خۆی ههڵدهبژێرێو پێڕه‌وی نێوخۆیی خۆی په‌سند ده‌كا.
4ـ كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمیسیۆن به شێوه‌ی ئاسایی ده‌بێ له بنكه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له نووسینگه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤ پێكبێن. به‌ڵام ئه‌وان ده‌توانن پاش راوێژ له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو وڵاتانی ئه‌ندامی پێوه‌ندیدار، كۆبوونه‌وه‌كانیان له شوێنی گونجاوی دیكه پێك‌بێنن.
5- به‌پێی مادده‌ی 36، دهبیرخانهیهكی پێشبینیكراو، خزمهتو كاروباری نووسینگه‌یی ئه‌و كۆمیسیۆنانه ئه‌نجام ده‌دا كه به هۆی ئه‌م مادده‌یه پێكدێن.
6- ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆمیته وه‌ریان دهگرێو لێیان ده‌كۆڵێته‌وه، ده‌بێ بخرێنه به‌رده‌ست كۆمیسیۆن.كۆمیسیۆن ده‌توانێ له وڵاتانی ئه‌ندامی پێوه‌ندیدار، زانیاریی دیكه كه بۆ كامڵكردن پێویستن، داوا بكا.
7ـ كاتێك كۆمیسیۆن به ته‌واوی به كێشه‌كه راگه‌یشت، لانی زۆر له ماوه‌ی 12 مانگ پاش راگه‌یشتنی به كێشه‌كه، بۆ ئاگاداریی وڵاتانی پێوه‌ندیدار، راپۆرتێك له لایه‌ن سه‌رۆكی كۆمیته (كۆمیسیۆن)ه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێ.
ئهلف- ئه‌گه‌ر كۆمیسیۆن له توانایدا نه‌بوو له ماوه‌ی 12 مانگدا كاری راگه‌یشتن به كێشه‌كه ته‌واو بكا، له راپۆرتی خۆیدا ته‌نیا باسی هه‌لومه‌رجی راگه‌یشتن به كێشه‌كه ده‌كات.
ب- ئه‌گه‌ر رێگایه‌كی هێمنانه به‌مه‌به‌ستی بهرعۆدهكردن (ی لایه‌نه‌كان)و له‌سه‌ر بناغه‌ی رێزدانان بۆ مافه‌كانی مرۆڤـ كه له‌م په‌یمانه‌دا هاتوون، دۆزرایه‌وه، كۆمیسیۆن راپۆرتی خۆی له گێڕانه‌وه‌ی به‌كورتیی رووداوه‌كان‌و رێگاچارهیهكدا كه پێی گه‌یشتووه، چڕ ده‌كاته‌وه.
ج- ئه‌گه‌ر رێگایه‌كی ئاشتیخوازانه به گوێره‌ی نێوه‌رۆكی به‌ندی ب نه‌دۆزرایه‌وه، كۆمیسیۆن هه‌موو ئه‌و رێگاچارانه كه پێوه‌ندییان به كێشه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامه‌وه هه‌یه‌و، بۆچوونه‌كانی خۆی له توێی پێشنیاز له باره‌ی چاره‌سه‌ری هێمنانه‌ی كێشه‌كه‌وه، وه‌ك راپۆرت پێشكه‌ش ده‌كا.
ئه‌م راپۆرته هه‌روه‌ها تێبینییه زارهكیو نووسراوه‌كانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی به تۆماركراوی له‌گه‌ڵدا ده‌بێ.
د- ئه‌گه‌ر راپۆرتی كۆمیسیۆن به‌پێی نێوه‌رۆكی به‌ندی (ج) پێشكه‌شكرا، ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له ماوه‌ی 3 مانگ دوای وه‌رگرتنی راپۆرت، ده‌بێ به سه‌رۆكی كۆمیته رابگه‌یه‌نن كه ئایا نێوه‌رۆكی راپۆرتی كۆمیسیۆن قه‌بوڵ ده‌كه‌ن یان نا.
8ـ به‌پێی مادده‌ی 41، رێوشوێنه‌كانی ئه‌م مادده‌یه، زیانێك به به‌رپرسیاره‌تییه‌كانی كۆمیته ناگه‌یه‌نێ.
9ـ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام، هه‌موو تێچووه‌كانی ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن به‌پێی به‌راوردێك كه سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌یكا، به شێوه‌ی یه‌كسان ده‌گرنه‌ئه‌ستۆ.
10ـ سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به گوێره‌ی به‌ندی 9ی ئه‌م مادده‌یه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر پێویست بوو تێچووی ئه‌ندامان به‌ر له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندام بیدا، بگرێته ئه‌ستۆ.
مادده‌ی 43 :
ئه‌ندامانی كۆمیته‌و (ئه‌ندامانی) كۆمیسۆنهكانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان كه به گوێره‌ی مادده‌ی 42 دیاری كراون، هه‌روا كه له به‌شه‌كانی پێوه‌ندیدار به به‌ڵێننامه‌ی ئیمتیازهكانو پارێزراوییهكاندا هاتووه، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه له هاسانكاری، ئیمتیازهكانو پارێزراوییهكانی پسپۆڕانی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه‌ڵك وه‌ربگرن.
مادده‌ی 44 :
ئه‌م رێوشوێنانه‌ی له‌م په‌یمانه‌دا بڕیار له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونیان دراوه، هیچ زیانێك به‌و پێڕه‌وه نێوخۆییه دادپرسییانه ناگه‌یه‌نن كه له بواری مافی مرۆڤـ‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانی پێكهێنه‌ری په‌یماننامه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو دامه‌زراوه پسپۆڕییه‌كاندا، په‌سند كراون. هه‌روه‌ها ئه‌م رێوشوێنانه، رێ له‌وه ناگرن كه ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه، بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانیان، به‌پێی رێككه‌وتننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه گشتی‌و تایبه‌تییه‌كان كه له نێوانیاندا هه‌یه، كه‌ڵك له پێڕه‌وه نێوخۆییه‌كانی دیكه‌ی تایبه‌ت به دادپرسی وه‌ربگرن.
مادده‌ی 45 :
كۆمیته له رێگای شوورای ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه راپۆرتی ساڵانه له باره‌ی تێكۆشانی خۆی پێشكه‌شی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كا.
به‌شی پێنجه‌م
مادده‌ی 46 :
هیچكام له رێوشوێنه‌كانی ئه‌م په‌یمانه نابێ به جۆرێك لێكبدرێنه‌وه كه زیان له رێوشوێنه‌كانی راگه‌یه‌ندراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بده‌ن، یان له‌گه‌ڵ پێڕه‌وه نێوخۆییه‌كانی دامه‌زراوه پسپۆرییه‌كان كه به‌رپرسایه‌تییه جۆراوجۆره‌كانی تایبه‌ت به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیاری دهكهنو ]هه‌روه‌ها[ له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه پسپۆرییه‌كانی پێوه‌ندیدار به بابه‌ته‌كانی ئه‌م په‌یمانه، ناته‌با بن.
مادده‌ی 47 :
هیچكام له رێوشوێنه‌كانی ئه‌م په‌یمانه نابێ به جۆرێك لێكبدرێنه‌وه كه زیان به مافی زاتیی هه‌موو خه‌ڵك له كه‌ڵكوه‌رگرتنی ته‌واوو سه‌ربه‌ستانه له سه‌رچاوه‌و سامانه سروشتییه‌كانی خۆیان بگه‌یه‌نێ.
به‌شی شه‌شه‌م
مادده‌ی 48 :
1- ئه‌م په‌یمانه بۆ مۆركران له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندامی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یان ئه‌ندامی هه‌ریه‌ك له دامه‌زراوه پسپۆرییه‌كانی ئه‌م رێكخراوه، یان هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی ]وه‌فادار به[ پێڕه‌وی دیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی داد‌و هه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بۆ ئه‌ندامه‌تی له‌م په‌یمانه‌دا بانگهێشتن ده‌كرێ، به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
2- بوون به ئه‌ندامی[ ئه‌م په‌یمانه به‌ستراوه‌ته‌وه به په‌سندكرانی ]له لایه‌ن ده‌ستووری هه‌ر وڵاتێكه‌وه[. به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌سندكران له لای سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راده‌گیرێن.
3- ئه‌م په‌یمانه به گوێره‌ی به‌ندی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر وڵاتێك پێی په‌یوه‌ست بێ ]ببێته ئه‌ندامی[، كراوه‌یه.
4- په‌یوه‌ستبوون به‌م په‌یمانه، له رێگای دانی به‌ڵگه‌ی په‌یوه‌ستبوون به سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، ده‌بێ.
5- سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌م په‌یمانه‌یان مۆر كردووه یان پێیه‌وه په‌یوه‌ست بوون، له سپاردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌سندكردن یان پێوهپهیوهستبوون ئاگادار ده‌كاته‌وه.
مادده‌ی 49:
1- سێ مانگ پاش سپاردنی سیوپێنجه‌مین به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌سندكردن یان پێوهپهیوهستبوون به سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ست به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م په‌یمانه ده‌كرێ.
2- هه‌ر ده‌وڵه‌تێك كه ئه‌م په‌یمانه پاش سپاردنی سیوپێنجه‌مین به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌سندكردن یان پێوهپهیوهست بوون، په‌سند بكا یان پێی په‌یوه‌ست بێ، 3 مانگ دوای سپاردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی په‌سندكردن یان پێوهپهیوهستبوون، پێویسته ده‌ست به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م په‌یمانه بكا.
مادده‌ی 50 :
رێوشوێنه‌كانی ئه‌م په‌یمانه هه‌موو یه‌كه‌كانی ده‌وڵه‌ته فیدراڵه‌كان (وڵاتانی هاوپه‌یمان) به‌بێ نێوبوێرو ریزپه‌ڕ، ده‌گرێته‌وه.
مادده‌ی 51:
1- هه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ئه‌ندامی ئه‌م په‌یمانه ده‌توانێ گه‌ڵاڵه‌یه‌ك بۆ چاكسازی له‌م په‌یمانه‌دا پێشنیاز بكا‌و ده‌قه‌كه‌ی به سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بسپێرێ. سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ر گه‌ڵاڵه‌یه‌كی پێشنیازكراوی له‌م چه‌شنه بۆ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام دهنێرێو، داوایان لـێدهكا پێی رابگه‌یه‌نن كه ئایا پێیان خۆشه كۆنفرانسێك به به‌شداریی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی گه‌ڵاڵه پێشنیارییهكانو بڕیاردان له باره‌یانه‌وه پێكبێ. ئه‌گه‌ر لانیكه‌م سێ یه‌كی ده‌وڵه‌تی ئه‌ندام له‌گه‌ڵ پێكهاتنی كۆنفرانسێكی ئه‌وتۆدا بن، سكرتێری گشتی له‌ژێر چاوه‌دێریی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، كۆنفرانسێك پێكدێنێ. هه‌ر دهسكاریو گۆڕانێك كه له لایه‌ن زۆرایه‌تیی ده‌وڵه‌تانی ئاماده‌بوو و ده‌نگده‌ری نێو كۆنفرانسه‌كه په‌سند كرا، بۆ په‌سندكران، ده‌خرێته به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
2- دهسكاریو گۆڕانه‌كان ئه‌وكاته پێویسته به‌ڕێوه ببرێن كه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌سند كرابن‌و زۆرایه‌تیی دوو له سێی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام، به گوێره‌ی ره‌وتی قانووندانانی خۆیان، قه‌بوڵیان كردبن.
3- هه‌ركه كاتی به‌ڕێوه‌بردنی گۆڕان‌و دهسكارییهكان ده‌ستی پێكرد، به‌ڕێوه‌بردنیان له‌سه‌ر ئه‌و تاقمه له ده‌وڵه‌تان كه قبوڵیان كردوون ده‌بێ به شتێكی پێویست. ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی ئه‌ندامیش ئه‌ركی سه‌رشانیانه رێوشوێنه‌كانی ئه‌م په‌یمانه‌و هه‌رچه‌شنه دهسكاریو گۆڕانێك كه پێشتر قبوڵیان كردووه، به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
مادده‌ی 52:
بێجگه له‌و راگه‌یه‌ندراوانه‌ی به گوێره‌ی به‌ندی 5ی مادده‌ی 48 ده‌درێن، سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ئاماژه‌پێكراو له به‌ندی 1ی هه‌مان مادده‌دا، له هه‌موو ئه‌م هه‌نگاوه تایبه‌تییانه ئاگادار ده‌كاته‌وه:
ئهلف- مۆركردنهكان، پهسندكراوهكانو پێوهپهیوهستبوونهكان به گوێره‌ی مادده‌ی 48
ب- كاتی ده‌ستپێكردنی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م په‌یمانه به گوێره‌ی مادده‌ی 48و، كاتی ده‌ستپێكردنی دهسكاریو گۆڕانه‌كان به‌پێی مادده‌ی 51.
مادده‌ی 53 :
1ـ ده‌قی چینی، ئینگلیزی، فه‌ڕانسه‌یی، رووسی‌و ئیسپانیی ئه‌م په‌یمانه ئیعتباری وه‌ك یه‌كیان هه‌یه‌و به ئارشیفی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌سپێردرێن.
2ـ سكرتێری گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وێنه‌ی ده‌قاوده‌قی ئه‌م په‌یمانه بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ئاماژه‌پێكراو له مادده‌ی 48دا ده‌نێرێ.
ن.نووریزاده
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: قادر وریا