ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی «سەرگیز»ی سەر بە شاری شنۆ بە ناوی «جەماڵ حوسێننژاد» کوڕی ڕەسووڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەیەوە وتی؛ هێزە ئەمنییەکان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، ئەو هاووڵاتییەیان لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کردووە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگرتن، هۆکاری دەستبەسەرکردن، تۆمەتە وەپاڵخراوەکان و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.





