چاونیوز: هاونیشتمانییەکی دانیشتووی ئاوایی “ڕزگاری”(کارخانە قەند)ـی پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی ئاوایی “ڕزگاری”(کارخانە قەند)ـی سەر بە شاری پیرانشار بەناوی “سەلاح عوسمانی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.
هەتا ئێستا لە هۆکاری گیرانی ئەو هاونیشتمانییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.