چاونیوز: نزیک بە ٧ مانگە کەسایەتییەکی ئایینیی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و لە دۆخێکی ناڕووندایە.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، نزیک بە حەوت مانگە، “شێخ زاهید شەهابی” لە شوێنکەوتوانی ڕێبازی تەریقەت لە شاری سەقز و برای “شێخ ئازاد شەهابی” کە پێشتر لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە تیرۆر کرا، دەسبەسەر کراوە و لە بارودۆخێکی ناڕووندا بەسەر دەبات.
شێخ زاهید کە لە ڕۆژی ١٧ی ڕەشەممە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە توندترین شێوە و بە بێڕێزییەوە دەسبەسەر کرا، لەو ماوەیەدا لە گرتنگە و ژووری تاکەکەسیی ئیتلاعاتی شاری قوروە بەرەوڕووی ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحی بووەتەوە. لە ئێستەشدا لە بەندیخانەی شاری سەقز چارەنووسی هەروا ناڕوونە.
ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و بنەماڵەی ناوبراو بە نیسبەت دۆخی ئەم کەسایەتییە ئایینییە بەجیددی نیگەرانن و داواکاری ڕوونکردنەوە و یەکلاکردنەوەی بارودۆخی ناوبراون.





