لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لانیکەم چوار هاونیشتمانی بە ناوەکانی “سولەیمان بایستە” کوڕی محەممەد و خەڵکی گوندی “دۆڵەتوو”، “محەممەد ناسری” کوڕی حەسەن و خەڵکی گوندی “ساوان”، “حاجی سەڕافی” کوڕی مینە و خەڵکی گوندی “گۆڕەشیر” و “عوسمان” (ناوبانگ نادیارە) خەڵکی گوندی “دۆڵەتوو” سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: ئەم چوار هاونیشتمانییە هاوکات و بەبێ حوکمی دادوەر، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاونیشتمانییانە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.





