هاونیشتمانییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی “مەتین ئەسلووب” ٢٠ ساڵە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کراوە.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: ئەم هاونیشتمانییە کە مکانیکی ماشینە، ٢٥ ڕۆژ پێش، بەبێ حوکمی دادوەر و بە هێرشی هێزەکانی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەسبەسەر و دوای پشکنینی ماڵەکەی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
تا ئێستا و دوای تێپەڕینی ٢٥ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی مەتین، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و بنەماڵەکەی لە هەموو شتێک بێ ئاگان.





