ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پووشپەڕ، هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان و دانیشتووی گوندی “ناچیت”، بە ناوی “کاوە ڕەحیمی” ٤٠ ساڵە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە #چاونیوز گوت: ئەم هاونیشتمانییە بەرەبەیانی سێشەممە، بە هێرشی هێزە ئەمنییەکان، بەبێ حوکمی دادوەر و بە شێوەیەکی توندوتیژ و بە شکاندنی دەرگا و پەنجەرەی ماڵەکەی دەسبەسەر و دوای پشکنینی ماڵەکەی، بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا.
تا ئێستا و دوای تێپەڕینی ٢٢ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.





