شەوی هەینی ٦ی پووشپەڕ، هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی “باڵاگیر” سەر بە شاری #شنۆ، بە ناوی “کەماڵ عوقابی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: ئەم هاونیشتمانییە کە پێشتریش لە پووشپەڕی ساڵی ڕابردوودا گیرابوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بەڵگەی دادوەر دەسبەسەر کراوە و وێڕای تێپەڕینی چەند ڕۆژ، چارەنووسی نادیارە.
تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.