لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لاوێکی خەڵکی گوندی
“هەسناوا” سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی #ورمێ بە ناوی “عەلیڕەزا خالیدی”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: هێزە ئەمنییەکان بەبێ حوکمی دادوەر، ئەم هاونیشتمانییەیان دەسبەسەر کردووە و وێڕای تێپەڕینی چەند ڕۆژ، هێشتا چارەنووسی نادیارە.
تا ئێستا لە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی “عەلیڕەزا”، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.